چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو ڕکاتانە کە لە نوێژی جەماعەت لەدەست چوون: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو ڕکاتانە کە لە نوێژی جەماعەت لەدەست چوون
پرسیار:

ئەگەر كەسێك ركاتى یەكەمى یان دووەمى لەدەست چوو لەگەڵ جەماعەتدا ئایا ئەو كەسە دواتر لەگەڵ فاتیحەدا سورەتێكى تر بخوێنێت بەپێى ئەوەى قەزاى ئەوە دەكاتەوە كە لەدەستى چووە یان تەنها فاتیحە بخوێنێت؟

وتەى صەحیح وتەواو ئەوەیە كە كاتێك مەئموم قەزاى ئەوەى لەدەستى چووە دەیكاتەوە لەدواى سەلام دانەوەى ئیمام ئەوە كۆتایی نوێژەكەیەتى و تەنها فاتیحە دەخوێنێت ئەگەر لەدەست چووەكە دوو ركات بێت یان ركاتێك لە نوێژە چواریەكان یان ركاتێك لە نوێژى مەغریب بێت، بەڵام نوێژى بەیانى سورەتى فاتیحە و سورەتێكى تر دەخوێنێت، چونكە هەردوو ركاتەكە فاتیحە و سورەتەكەى ترى تێدا دەخوێنرێت.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –