حوكمى دواخستنى نوێژ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى دواخستنى نوێژ
پرسیار:

ئایا حوكمى دواخستنى نوێژ چییه‌؟ دروستە بەهۆى ئیش و کارەوە نوێژ دوابخەى یان ئەگەر جلەکەت پیس بوو لەکاتى کارکردندا

دروست نیه‌ بۆ هیچ موسوڵمانێكى پیاو یان ئافره‌ت نوێژى فه‌رز دوابخات له‌كاتى خۆى به‌ڵكو واجبه‌له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پیاو و ئافره‌ت كه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و كاته‌ى كه‌نوێژ واجب بووه‌ له‌سه‌ریان نوێژه‌كانیان بكه‌ن له‌كاتى خۆیدا به‌ئه‌ندازه‌ى توانایان، چونكه‌ كاركردن عوزر نیه‌ بۆ دواخستنى نوێژ هه‌روه‌ها پیسى جل و به‌رگ عوزر نیه‌ بۆ دواخستنى پێویسته‌كاتى نوێژ واز له‌كاركردن بهێنێت وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌جل و به‌رگى پیسه‌ پێویسته‌له‌سه‌رى كه‌ یان بیگۆرێت یان بیشۆرێت، به‌ڵام چڵك و پیسى نابێته‌ ڕێگر له‌نوێژ ئه‌گه‌ر ئه‌و چڵك و پیسییه‌ یه‌كێك نه‌بێت له‌و شتانه‌ى كه‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌ نوێژى پێوه‌ بكرێت وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و پیسییه‌ ئازارى موسوڵمانانى ده‌دا یان بۆنى هه‌بو ئه‌وه‌ پێویسته‌ جله‌كه‌ى بگۆڕێت به‌جل و به‌رگێكى پاك هه‌تا نوێژ به‌جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ پیاواندا بكات له‌مزگه‌وت هه‌روه‌ها دروسته‌ بۆ كه‌سێك كه‌عوزرى هه‌بێت نوێژى نیوه‌ڕۆ و عه‌سر كۆبكاته‌وه‌ وه‌ یان نوێژى مه‌غریب و عیشا له‌ یه‌ك كاتدا وه‌كو كه‌سێك كه‌نه‌خۆشبێت یان له‌سه‌فه‌ر و گه‌شدابێت هه‌روه‌ك چۆن له‌سوننه‌تدا هاتوه‌ كه‌دروسته‌ به‌هۆى باران و سه‌رماوه‌ نوێژ له‌مزگه‌تدا كۆبكرێته‌وه‌و بكرێت واته‌به‌بێ عوزر نابێت نوێژ دوابخرێت .

     الشيخ ابن باز رحمه الله - فتاوى مهمة تعلق بالصلاة، ص: (19 - 20).