هیچی لەسەر واجب نییە لەبەر لەدەستدانى هەستى، بەڵام ئەگەر قەدەرى خوا وا بوو كە بەئاگاهاتەوە ئەوا قەزاى رەمەزانى لەسەرە، و ئەگەریش قەدەرى خوا وابوو كە مرد ئەوا هیچی لەسەر نییە، مەگەر لەوانە بێت كە عوزرى بەردەوامیان هەیە وەكو پیرو بەساڵاچوو و هاوشێوەكانى كە فەرزەكەى ئەوەیە وەلیەكەى لەبرى هەر رۆژێك خواردنى هەژارێك بدات.
بەڵام سەبارەت بە قەزاكردنەوەى نوێژ ئەوا زانایان دوو بۆچوونیان هەیە:
یەكەمیان: كە وتەى جمهورە واتە زۆربەى زانایان ئەوەیە كە قەزاى لەسەر نییە چونكە ابن عومەر - رضي الله عنهما – شەو ورۆژێك تووشی بێ ئاگایی بوو وە بورایەوە و لەگەڵ ئەوەشدا قەزاى ئەو نوێژەى نەكردەوە كە لەدەستى چووبوو(١)
وتەى دووەم: قەزاى لەسەرە و ئەوەش مەزهەبێكە لاى پاشینانى حەنبەلیەكان، لە كتێبـی (الإنصاف)دا هاتووە كە دەڵێت: ئەو بۆچونە لە تاكەكانى مەزهەبە و لە عەممارى كوڕى یاسرەوە گێڕدراوەتەوە كە سێ رۆژ لەهۆش خۆى چووە و دواتر ئەوەى لەدەست چووە قەزاى كردۆتەوە. حرر في 24/2/1394هـ .
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –
(١) أخرجه الإمام مالك/ باب ما جاء في جامع الوقت (23) .