حوكمی بەكارهێنانی كحول (Alchol) لە كاری پزیشكی و بۆن سازیدا چییە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی بەكارهێنانی كحول (Alchol) لە كاری پزیشكی و بۆن سازیدا چییە؟
پرسیار:

حوكمی بەكارهێنانی كحول (Alchol) لە كاری پزیشكی و بۆن سازیدا چییە؟

كحول ماددەیەكە بەتێكەڵكردنی لەگەڵ چەند ماددەیەكی تر دەبێتە بێهۆشكەر، هەموو بێهۆشكەرێكیش عەرەقە ((كل مسكرٍ خمر))(1) ، كە خواردنەوەی بە بەڵگەی قورئان و فەرموودە و یەكڕایی زانایان حەرامە.
 بەڵام بەكارهێنانی كحول لە پیشەسازیدا بەتایبەتی لە پیشەسازی وەكو دەرمان وخاوێنكەرەوە، بۆن سازیدا دروستە بە دوو مەرج:
1 ـ  بە ڕێژەیەك كە پێویست بێت بۆ پیشەسازییەكە.
2 ـ  پزیشكی شارەزا و دەست پاك، بڕیاری لەسەربدات. 

ئەوەی لەم بارەیەوە  بۆ كحول ڕێگای پێدەدرێت بۆ عەرەق ڕێگای پێنادرێت، هەرچەندە كحول لە پێكهاتەكانی عەرەقە. ئەمەش لەبەر دوو هۆكار:
1 ـ  ئاوێتەكردنی كحول بۆ دەرمان یان بۆن یان خاوێنكەرەوە،كارێكی سوودبەخشە بۆ مرۆڤ  و پێویستە لە پیشەسازیدا، جیاوازە لە ئاوێتەكردنی كحول بۆ عەرەق.
2 ـ ئاوێتەكردنی عەرەق بۆ بۆن یان خاوێنكەرەوە یان دەرمان، دەرگایەكی بڵاوبوونەوەی عەرەق دەكاتەوە، كە ئەمە خۆی لە خۆیدا كارێكی ترسناكە.
بەڵگە:
*عن أنسٍ (رضي الله عنه) قال: سُئل رسول الله () عن الخمر تتَّخذ خَلاًّ؟ فقال : (لا)(2).
و المسألە من النوازل
 1 ـ (قرر مجلس المجمع الفقهي في دورته السادسة عشرة المنعقدة بمكة المكرمة في المدة من 1422هـ \10\21ـ26 جواز إستعمال الأدوية المشتملة على الكحول بنسب مستهلكة، تقتضيها الصناعة الدوائية، التي لا بديل عنها، بشرط أن يصفها طبيبٌ عدل، كما يجوز إستعمال الكحول مطهراً خارجياً للجروح، و قاتلاً للجراثيم، و في الكريمات و الدهون الخارجية ـ والله تعالى أعلم ـ)(3).
2 ـ قاعدة ما ترك لشبهة جاز عند الحاجة (4) .


(1) حديث: ((كل مسكر خمر و كل مسكر حرام)) أخرجه مسلم و غيره . ينظر تخرجه في مسند أحمد (8\269،268،445،446)(10\ 24،84،321،347)(24\231،370).
(2) أخرجه مسلم في صحيحه(1983) و الترمذي في سننه(1294).
(3) ينظر: منحة العلام شرح بلوغ المرام (8\533) و فتاوى رشيد رضا (ص1631) و (توصيات  الندوة الثامنة للمنظمة الإسلامية للعلوم الطبية بالكويت من 22 ـ 24 \12\1415 هـ) ضمن المجلد(7) ص5261ـ5266 من كتاب الفقه الإسلامي و أدلته لدكتور وهبة الزحيلي ـ رحمه الله ـ.
(4) ينظر: فتاوى الشيخ محمد صالح (11\254).


مامۆستا سامی مصطفی حسن

سەردان: ٢,٠٣٧ بەش: کار و بازرگانی