حوكمی ئەو سایەق تەنكەرانەی كە نەوت دەگوازنەوە بۆ ئێران؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ئەو سایەق تەنكەرانەی كە نەوت دەگوازنەوە بۆ ئێران؟
پرسیار:

حوكمی ئەو سایەق تەنكەرانەی كە نەوتی خاو یان گاز دەگوازنەوە لە كورستانەوە بۆئێران كە خۆیان دەڵێن سەرچاوەی ئەو شوێنە دیار نیە كە بۆی دەچێت وە ناشزانرێت لە چیدا سەرف دەكرێت، ئایا كارەكەیان تا چەند دروستە لە ڕووی شەرعەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هەروەكو لە پرسیارەكەدا خۆی هاتووە كە ڕوون نیە مەصیرو سەرچاوەو ئاكامی ئەو نەوتە كە دەبرێتە دەرەوە ڕوون نیە و بۆ كوێ دەڕوات، چونكە ئەوە بەرژوەندی گشتی وڵاتە كە ئەو شتانە هەمووی ڕوون نەبێت وبۆ كوردستان هەمووی نەگەڕێتەوەو گەلی كورد لێی سودمەند نەبێت و لە بەرژوەندە گشتی یەكانی ئەم وڵاتەدا سەرف نەكرێتەوە بچێتە گیرفانی تاكە كەسانێكەوە یان لایەنە حزبیەكانەوە بێ گومان ئەوە كارێكی حەرامەو زوڵمە لەو میللەتە دەكرێت، ئەگەر بەو شێوەیەی كە لە پرسیارەكەدا هاتووە، كەواتە ئەو جۆرە كەسابەتە دروست نیە و نابێت ئەو جۆرە كەسابەتە بكرێت و دەبێت لێی دوور بكەونەوە، هەتاوەكو بۆی ڕوون نەبێت لە كوێوە دەڕوات و بۆ كوێ دەڕوات و لە چیدا سەرف دەكرێ. نامانەوێت والله بزانین دینار دیناری چی بۆ خەڵك دەكەن، تەنها ئەوە نەبێت كە بزانین دەگەڕێتەوە بۆ میزانییەی وڵات و لە بەرژەوەندی وڵاتدا سەرف بكرێت.
ئەم پرسیارە لەلایەن (د.عبداللطيف أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٩٧٤ بەش: کار و بازرگانی