بیستوومە كە كاركردن لە ئاسنگەریی و جەزارە بێزراوە (مكروه)ە، ئایا ئەمە ڕاستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بیستوومە كە كاركردن لە ئاسنگەریی و جەزارە بێزراوە (مكروه)ە، ئایا ئەمە ڕاستە؟
پرسیار:

بیستوومە كە كاركردن لە ئاسنگەریی و جەزارە بێزراوە (مكروه)ە، ئایا ئەمە ڕاستە؟

 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

كاركردنی ئاسنكەری و جەزارە ڕێپێدراوە و جائیزە لە شەریعدا بەلكو پێویستی خەلكیشن، ئەوەتا پەیامبەری خودا (داود) علیه السلام ئاسنگەربووە و ئامێری پارێزەر(درع)ی جەنگی دروست دەكرد كە لەجەنگدا دەپۆشرا، خودا دەفەرموێت: [وَعَلَّمْنَاهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَكُمْ لِتُحْصِنَكُمْ مِنْ بَأْسِكُمْ فَهَلْ أَنْتُمْ شَاكِرُونَ] (الأنبياء: 80)، واتە: وە فێرمانكرد كە جلی پارێزەری جەنگی دروست بكات بۆ ئەوەی بتانپارێزێت جا ئایا ئێوەش سوپاس گوزاربوون؟.

جا بەڕاستی ئەوەش لەو نیعمەتانەی خودایە كە پێویستی بە شوكر و سوپاس و پێزانینە لە كرداری فەرمانەكانی و دوركەوتنەوە لە یاساغەكانی، ئەوەتا خودا فەرموویەتی: [اعْمَلُوا آلَ دَاوُدَ شُكْرًا وَقَلِيلٌ مِنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ] (سبأ: 13)،، واتە: كاربكەن بە سوپاسگوزاری خێلی داود وە كەمێك لەبەندەكانم سوپاس گوزارن.

سەردان: ٢,٠٤٨ بەش: کار و بازرگانی