حوكمی كاركردن لەو فرۆشگایانەی كە شتی حەرامیان تێدایە چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی كاركردن لەو فرۆشگایانەی كە شتی حەرامیان تێدایە چیە؟
پرسیار:

باوكم فرۆشگایەكی هەیە بۆ فرۆشتنی ئامێری كارەبایی ، وەك : تەلەفزیۆن و فیدیۆ و هەندێك ئامێری مۆسیقا ، و هەروەها سەعات ، و داوام لێدەكات تێیدا دانیشم بۆ فرۆشتن ، بەڵام من ئەو داواكاریە ڕەتدەكەمەوە ، ئایا ئەو كارەی من بەخراپەكاری دادەنێت لەگەڵ باوكمدا ؟ ئایا چیم لەسەر پێویستە ؟

ئەو كارەی تۆ خراپەكاری نیە بەرامبەر بە باوكت ، ئەگەر ڕازی نەبویت بە ئەنجامدانی ئەو كردەوە حەرامە كە باوكت ئەنجامی دەدات ، بەڵكو پێویستە لەسەرت ئامۆژگاری ئەوەی بكەیت و پێی بڵێت : ئەمە حەرامە و كەسابەكەت حەرامە ، ئەگەر وازی هێنا تەنها ئەوەت لەسەرە ، بەڵام ئەگەر وازی نەهێنا ئەوە تاوانەكە لەسەر خۆیەتی ، و تۆ پاداشتی ئامۆژگاریەكەت بۆ هەیە ، چونكە خوای پەروەردگار بەپێغەمبەرەكەی دەفەرموێت : { لَيْسَ عَلَيْكَ هُدَاهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ } [ البقرة : 272 ] ، وە ئەگەر پێی ووتی لەفرۆشگاكەدا دانیشە بۆ فرشتن ، ئەوە هیچ شتێك مەفرۆشە كە بۆ حەرام بەكاردەهێنرێت ، تەنها شتە حەڵاڵەكان بفرۆشە كە بەزۆری خەڵك بۆ باشە بەكاریان دەهێنن ، وەكو ڕادیۆ ... ، بەڵام فیدیۆ و تەلەفزیۆن مەفرۆشە ، چونكە زۆرینەی ئەوانەی كە ئەم ئامێرانە دەكڕن لە حەرامدا بەكاری دەهێنن .
الشیخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٢,٥٠٩ بەش: کار و بازرگانی