پێوەر بۆ دیاریكردنی سنوری ئەو ڕازاوەییە چیە كە ئافرەت دەتوانێت لەپێش چاوی مەحرەمەكانیدا ـ جگە لە پیاوەكەی ـ دەری بخات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێوەر بۆ دیاریكردنی سنوری ئەو ڕازاوەییە چیە كە ئافرەت دەتوانێت لەپێش چاوی مەحرەمەكانیدا ـ جگە لە پیاوەكەی ـ دەری بخات ؟

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلاَّ مَا ظَهَرَ مِنْهَا } [ النور : 31 ] ، ئەو ڕازاوەییەش كە عادەتەن دەردەكەوێت عابا و باڵاپۆشەكەیەتی ... ، ئەمە ئەو ڕازاوەییەیە كە دەردەكەێت ، بەڵام ئەو ڕازاوەییەی كە جوانكاریە ئەمەیان نابێت دەركەوێت ئیللا بۆ مەحرەمەكانی نەبێت ، ئەویش بەمەرجی : ئەمین بوون لە فیتنە ، جا ئەگەر لە فیتنە ترسا ئەگەرچی لەپێش چاوی مەحرەمەكانیشی بێت نابێت دەربكەوێت ئەگەر بەجلێكی جوانیشەوە بێت ، چونكە هەندێك مەحرەم هەن لەوانەیە پەیوەندیان بەو ئافرەتەوە دوور بێت ، وەكو برازایەك لە شیرەوە كە لەوانەیە ساڵی جارێكیش نەیبینێت ، یان لەوانەیە دوو ساڵا جارێك بیبینێت ، وە لەوانەشە ئافرەتەكە جوان بێت ، بەرامبەركەشی لاواز بێت لەباوەڕیدا ... لە فیتنە بترسن ، ئەوا بۆ ئەمە دەڵێین : ئەمە وەكو برازای باوك ودایكی نیە كە بەردەوام تێكەڵی ئافرەتەكەیە .
( لقاء الباب المفتوح (4) محمد بن صالح العثيمين رحمه الله ) .

سەردان: ٣,٠٤٧ بەش: ئافرەتان