ئایا دروستە ئافرەت جلى تەسک لەبەر بکات لە پێش چاوى ئافرەتان و پیاوانى مەحرەمى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ئافرەت جلى تەسک لەبەر بکات لە پێش چاوى ئافرەتان و پیاوانى مەحرەمى؟

كارێكی گونجا و باش نی یە ئافرەت جلی تەسك لەبەر بكات كە لاشەی وەسف بكات و دەربكەوێت تەنانەت لەبەر چاوی ئافرەتان و پیاوانی مەحرەم و خزمی نزكیش ، وئەم كارە پێچەوانەی خۆداپۆشین و ڕەوشت بەرزیە ، بەڵام لەپێش چاوی مێردەكەی درووستە ، جا جلی ئافرەت پێویستە پان و بەرین بێت و تەسك نەبێت و وەسفی ئەندامەكانی لاشەی نەكات ، چونكە مەبەست لە جل سەترو داپۆشین و ڕێگری كردنە لەفیتنە ، وە ئەمە بەدەست نایەت تەنها بەجلێكی فراوان و بەرین نەبێت، بەڵام جلی تەسك هەرچەندە ڕەنگی پێست دادەپۆشێت ، بەڵام لە لایەکى ترەوە وەسفی هەموو ئەندامەكانی لاشەی دەكات یاخود هەندێیكی ، وە بەجوانی وێنای دەكات لەپێش چاوی پیاوان ، وبێگومان ئەم كارە خراپە و بانگەشەی تێدایە بۆ لای ئەم جۆرە جلانە وئەمە شتێكی ڕوونەو شاراوە نی یە ، بۆیە پێویستە فراوان بێت .
وە ئوسامەی كوڕی زەید– خوا لێی ڕازی بێت - گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : « كساني رسول الله قبطية كثيفة مما أهداها له دحية الكلبي ، فكسوتها امرأتي ، فقال : مالك لم تلبس القبطية ؟ قلت : كسوتها امرأتي ، فقال : مرها ، فلتجعل تحتها غلالة ، فإني أخاف أن تصف حجم عظامها » مسند أحمد ، رقم (21834) ؛ المعجم الكبير ، رقم (376) ؛ سنن البيهقي ، رقم (3262) .
واتە : پێغەمبەر – صلی الله علیە وسلە - جلێكی قیبتی پڕوی پێ بەخشیم كە (دحية الكلبي) بە دیاری بۆی هێنابوو ، منیش بەخشیم بە خێزانەكەم ، پێغەمبەر – –فەرمووی : ئەوە بۆ جلە قیبتی یەكە لەبەر ناكەی ؟ منیش گوتم : بەخشیم بەخێزانەكەم ،پێغەمبەریش – –فەرمووی : فەرمانی پێبكە با جلێك لەژێریەوە لەبەر بكات ، چونكە دەترسم ئەندامەكای لاشەی دەر بخات و وەسقی بكات .
وە (الغلالة ) جۆرە جلێكە لەژێر جلی ترەوە لەبەر دەكرێت ، بۆئەوەی ڕێگری بكات لەوەسف كردن و دەر كەوتنی ئەندامەكانی لاشەی .
الشيخ العلامة
محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٣,٦٣٤ بەش: ئافرەتان