چی جۆرە جلێک بۆ ئافرەت حەرامە لەبەری بکات ؟ وەجوانی ئافرەت چی یە و چ کاتێک دروستە دەری بخات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چی جۆرە جلێک بۆ ئافرەت حەرامە لەبەری بکات ؟ وەجوانی ئافرەت چی یە و چ کاتێک دروستە دەری بخات ؟
پرسیار:

چی جۆرە جلێک بۆ ئافرەت حەرامە لەبەری بکات ؟
وەجوانی ئافرەت چی یە و چ کاتێک دروستە دەری بخات ؟
وەحوکمی قسەکردنی ئافرەت چی یە لەگەڵ پیاوانی نامەحرەمدا؟
وەحوکمی تەوقە کردن لەگەڵ پیاوی بەتەمەندا چی یە ؟
وە حوکمی دەرکەوتنی کچ لەبەرانبەر پیاوێک کەبیەوێت مارەی بکات،وئەو پیاوە داوای کردووە بیبینێ بەبێ حیجاب ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێویستە لەسەر ئافرەتی موسوڵمان جلێک لەبەر بکات داپۆشەری هەموو لاشەی بێت ، بەشێوەیەک پڕ و ئەستوور بێت وپێستی لەژێریەوە دیار نەبێت ، و پان و بەرین بێت و ئەندامەکانی لاشەی وەسف نەکات ، و جلێک لەبەر نەکات کە بشوبهێت بەجلی پیاوان و بێباوەڕان وتایبەت بێت بەوان ، وجلی شوهرەت نەبێت .
وەبەنیسبەت جوانی و ئەو شتانەی کە ئافرەت خۆی پێ دەڕازێنێتەوە : بریتی یە لەو شتانەی عادەتەن ئافرەت خۆی پێ دەڕازێنێتەوە لە جل و ئاڵتوون ، و چاوڕەشتن ، و دەست و پرچ ڕەنگ کردن ، وجگە لەمانەش ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ ) [ النور: 31] .
واتە : با ئافرەتان جوانى خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەى كە دیارە با سەرپۆشەكانیان بدەن بەسەر سینەو ملیاندا و جوانى و زینەتى خۆیان دەرنەخەن بەتەواوەتى بۆ هاوسەرەكانیان نەبێت یان باوكى خۆیان یان باوكى مێردەكانیان یان كوڕى خۆیان یان كوڕى مێردەكانیان یان بۆ براكانى خۆیان یان برازاكانیان یان خوشكەزاكانیان .
وە خودا قەدەغەی و ڕێگری کردووە لەئافرەتان جوانیان دەرببڕن تەنها بۆ مەحرەمەکانیان نەبێت ، وبەنیسبەت مەحرەمەکانیشەوە نابێت جلی نەشیاو و سفوور لەبەر بکەن تەنها مەگەر لەگەڵ مێردەکەیدا نەبێت .
وەدروستە بۆ ئافرەت قسە لەگەڵ پیاوی بێگانەدا بکات بەمەرجێ دەنگی ناسک نەکاتەوەو خۆی داپۆشیبێت و حیجابی شەرعی لەبەردا بێت ، وە پێویستیەک وای کردبێت قسەی لەگەڵدا بکات ، و لەحاڵەت و بار و دۆخێکدا بێت کەئەمین بێت لەفیتنە و شتی خراپ و نەشیاو .
وە درووست نی یە ئافرەت تەوقە لەگەڵ پیاواندا بکات جا پیاوی پیر بێت یاخود مێرد منداڵ ؛ چونکە پێغەمبەرى خوا بەهیچ شێوەیەک تەوقەی لەگەڵ ئافرەتاندا نەدەکرد، هەروەک عائیشە ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ دەڵێت : « واللَّهِ ما مسَّتْ يدُ رسولِ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ يدَ امرأةٍ قطُّ، غَيرَ أنَّهُ يبايعُهُنَّ بالكلامِ » متفق عليه
واتە : سوێند بەخودا دەستی پێغەمبەرى خوا بەر دەستی هیچ ئافرەتێک نەکەوتووە تەنها بەقسە بەیعەت و پەیمانی بەئافرەتان دەدا .
وە لەشەرعدا باش وایە کاتێک پیاوێک ویستی ئافرەتێک مارە بکات پێش ئەوەی بچێت بۆ داوای سەیری بکات بەشێوەیەک بەرچاو ڕوون بێت وبزانێت تا چەند جوانە و بەدڵیەتی بۆ ئەوەی مارەی بکات ، وە بەهەمان شێوە بەرچاو ڕوون بێت بزانێت تا چەند ناشرینە وبەدڵی نی یە بۆئەوەی لێی دوور کەوێتەوە وبچێت بۆ داوای کەسێکی تر .
وە هاوەڵی بەڕێز ـ جابر ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەرى خوا ـ فەرموویەتی : «إذا خطب أحدكم المرأة فإن استطاع أن ينظر منها إلى ما يدعوه إلى نكاحها فليفعل ، قال جابر رضي الله عنه : فخطبت امرأة من بني سلمة فكنت اختبئ لها حتى رأيت منها بعض ما دعاني إليها » أخرجه أحمد وأبو داود .
واتە : گەر یەکێک لە ئێوە ویستی داوای ئافرەتێک بکات وتوانای بینین و سەیر کردنێکی هەبوو کەوای لێدەکات مارەی بکات با سەیری بکات ، جابر دەڵێ : ویستم ئافرەتێک لە(بەنی سەلەمە) مارە بکەم ، جاخۆم لێ دەدایە ماتدا تاوەکو هەندێ لەو شتانەم بینی کەوام لێ بکات مارەی بکەم .
وه هەروەها موغیرەی کوڕی شوعبە ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ داوای ئافرەتێکی کرد ، پێغەمبەرى خوا پێی فەرموو : « أنظرت إليها ؟ قال : لا . قال : انظر إليها فإنه أحرى أن يؤدم بينكما » رواه أحمد والترمذي وحسنه وابن ماجه .
واتە : تەماشات کردووە ؟ گوتی : نەخێر . فەرمووی : تەماشای بکە؛ چونکە تەمشا کردن هۆکارێکە بۆ ئەوەی پەیوەندیتان بەردەوام بێت و یەکترتان خۆش بوێت .
وە بێگومان دروستە پیاو تەماشای دەست و دەم و چاوی ئەو ئافرەتە بکات کە دەیەوێت مارەی بکات . والله أعلم .

الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٤,٢٢١ بەش: ئافرەتان