له‌به‌ركردنى جلى ته‌سك و ته‌نك، كه شوێنى فیتنه‌ى ئه‌و ئافره‌ته ده‌رده‌خات كارێكى حه‌رامه، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: « صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلاَ يَجِدْنَ رِيحَهَا وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا »( رَواهُ مُسلِمْ، رَقَمْ: (5704).).
دوو كۆمەڵ لە خەڵكی دۆزەخ نەمبینیون: كۆمەڵێكیان قامچیان پێ یەو وەك كلكی مانگا وایە پێی ئەدەن لە خەڵكی، وە كۆمەڵەكەی تریان ئافرەتانێكن جلیان لەبەردایە و ڕووتیشن، و لە ڕێگە بە لەنجەو لار دەڕۆن تا سەرنجی پیاوان بۆلای خۆیان ڕابكێشن، قژیان ئەبەستن و كۆی دەكەنەوە لە سەر تەوقی سەریان وەك كۆپارەی ووشتر (البخت)ی لێ دەكەن، ئا ئەم ئافرەتانە ناچنە بەهەشتەوە و بۆنیشی ناكەن، لە گەڵ ئەوەی بۆنی چەندەها ساڵ بۆنی دەڕوات .
جا ته‌فسیرى پۆشته‌ن و ڕوتن كراوه به‌وه‌ى كه جل و به‌رگى كورت و ته‌نك له‌به‌رده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى كه پێویسته بپۆشرێت نایپۆشن، كه ده‌بێته مایه‌ى فیتنه بۆ خه‌ڵكى، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه دروست نیه بۆ ئافره‌تان ئه‌م جل و به‌رگه له‌به‌ر بكه‌ن ته‌نها بۆ مێرده‌كانیان نه‌بێت، چونكه له‌نێوان ژن و مێرددا عه‌وره‌ت نیه، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: [ وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (5) إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ] [المعارج: ٢٩ – ٣٠]. واته: ئه‌وانه‌ى كه دامێنى خۆیان ده‌پارێزن، ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر مێرده‌كانیان خاوه‌ن و سهیدهكانیاندا نه‌بێت كاتێك كه كۆیله‌ن، ته‌نها له‌و دوكاتهدا لۆمهكراونین.
هه‌روه‌ها عائیشه (ڕه‌زاى خواى لێبێت) فه‌رمووى:( كُنْتُ أَغْتَسِلُ أَنَا وَرَسُولُ اللَّهِ -ﷺ- مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ تَخْتَلِفُ أَيْدِينَا فِيهِ مِنَ الْجَنَابَةِ) ( مُتَّفَقٌ عَلَيهِ: الْبُخَاري، رَقَمْ: (261) وَ مُسْلِمْ، رَقَمْ: (757). واللَّفظُ لِمُسلِمْ).
واته: من و پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - غوسڵمان له له‌شگرانى ده‌ركرد له یه‌ك ته‌شتدا ده‌ستمان لهیهكى ده‌دا.
ژن و پیاو عه‌وره‌ت نیه له‌نێوانیاندا، به‌ڵام جلى ته‌سك و ته‌نك دروست نیه ئافره‌تت له‌به‌رى بكات چى له‌لاى مه‌حره‌مى خۆى بێت، یان لاى ئافره‌تان بێت
مجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (12/272).