دروست نیه له‌عنه‌ت له خێزانت بكه‌یت، به‌ڵام له‌عنه‌ت كردن ته‌ڵاق نیه و به ته‌ڵاق حیساب ناكرێت به‌رده‌وام خێزانته و تۆش پێویسته ته‌وبه بكه‌یت و بۆلاى خواى گه‌وره و گه‌ردنى خۆت به‌و كه‌سه ئازاد بكه‌یت كه جوێنت پێداوه، هه‌روه‌ها دروست نیه له‌عنه‌ت له منداڵ و هیچ كه‌س بكه‌یت له موسوڵمانان، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمووێت: « سِبَابُ الْمُسْلِمِ فُسُوقٌ ، وَقِتَالُهُ كُفْرٌ » ( مُتَّفَقٌ عَلَيهِ: الْبُخَاري، رَقَمْ: (48) وَ مُسْلِمْ، رَقَمْ: (230).).
واته: جوێندان به موسوڵمانان فاسقێتیه و كوشتنیشى كوفره. وه له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: «... وَلَعْنُ الْمُؤْمِنِ كَقَتْلِهِ ... » ( مُتَّفَقٌ عَلَيهِ: الْبُخَاري، رَقَمْ: (6652) وَ مُسْلِمْ، رَقَمْ: (316).).
واته: له‌عنه‌تكردن له باوه‌ڕدار وه‌ك كوشتنى وایه.
ئه‌م دوو فه‌رمووده صه‌حیحه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه له‌عنه‌تكردن له براى موسوڵمان یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان، پێویسته موسوڵمان زمانى خۆى به دوربگرێت له‌م تاوانه گه‌وره‌یه، به‌ڵام به له‌عنه‌تكردن له خێزانت ته‌ڵاقت ناكه‌وێت .
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل وَمَقالات متنوعة لابن باز رحمه الله ، كِتَاب الدعوَة (2/248).