حوکمى ئەو کەسە چیە کە سوێند لەسەر خێزانەكەی دەخوات بەتەڵاق لەهەموو كێشەیەكی بچوك و گەورەدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ئەو کەسە چیە کە سوێند لەسەر خێزانەكەی دەخوات بەتەڵاق لەهەموو كێشەیەكی بچوك و گەورەدا؟
پرسیار:

ئایا حوكمی ئیسلام چیە بۆ كەسێك كە سوێند لەسەر خێزانەكەی دەخوات بەتەڵاق لەهەموو كێشەیەكی بچوك و گەورەدا ولەگەڵ ئەوەشدا سوێندەكەی ناباتە سەر؟ جاری وا هەیە لەرۆژێكدا زیاتر لە دە جار سوێند دەخوات؟ 

دروست نیە بۆ پیاو كە هەمیشە تەڵاق لەسەر زمانی بێت وسوێندی پێ بخوات ، چونكە تەڵاق وشەیەكی ترسناكە و پێغەمبەری خوا  دەفەرموێت: ‏((‏أبغض الحلال عند الله الطلاق‏)‏ ‏[‏رواه أبو داود في ‏"‏سننه‏"‏ ‏(‏2/261‏)‏، ورواه ابن ماجه في ‏"‏سننه‏"‏ ‏(‏1/650‏)‏، ورواه البيهقي في ‏"‏السنن الكبرى‏"‏ ‏(‏7/322‏)‏، ورواه الحاكم في ‏"‏المستدرك‏"‏ ‏(‏2/196‏)‏ بنحوه، كلهم من حديث عبد الله بن عمر رضي الله عنهما‏‏‏]
جا بەسوك سەیركردنی ئەو وشەیە و گاڵتەپێكردنی وسوێند پێ خواردنی و زۆر دوبارە كردنەوەی هەموو ئەمانە دروست نین، موسڵمان لەسەریەتی لەخوا بترسێت, جا ئەگەر هاتوو سوێندی بەتەڵاق خوارد و دواتر پێچەوانەی سوێندەكەی كرد ئەوا ئەم كارە لەدوو حاڵەت دەرناچێت:
یەكەم: مەبەستی ئەنقەست تەڵاق بێت و نیەتی ئەوە بێت كە تەڵاقی كەوتبێت لە خێزانەكەی ئەگەر ئەوشتە رووبدات یان روونەدان بەپێی ئەوەی خۆی وتویەتی، ئەوا لەم حاڵەتەدا تەڵاقی دەكەوێت.
دووەم :  ئەگەر مەبەستی سوێند بێت كە بریتیە لە رێگری لە كردنی شتێك یان هاندان بۆ كردنی شتێك یان بەڕاست خستنەوەی یان بەدرۆخستنەوەی شتێك ئەوا لەم حاڵەتەدا لەسەر وتەی ڕاست ئەوەیە كە كەفارەتی سوێندی لەسەرە كە بریتیە لە خواردنی دە هەژار یان جلوبەرگ بۆ كردنیان یان ئازاد كردنی بەندەیەك ئەگەر توانرا، واتە ئەو كەسە سەرپشكە لەنێوان ئەو سێ شتەدا, جا ئەگەر هیچ كام لەوانەی نەتوانی ئەوا سێ رۆژ بەرۆژو دەبێت. والله تعالی أعلم‏.‏
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٦٥٧ بەش: تەڵاق و جیابونەوە