دروستە لە جیاتى السلام علیکم بڵێى مەرحەبا یان ئەم کاتەت باش؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە لە جیاتى السلام علیکم بڵێى مەرحەبا یان ئەم کاتەت باش؟
پرسیار:

هەندێك خەڵك كاتێك دەدان بەلای كۆمەڵێك لە خەڵكی تردا بە سەلامو عەلەیكومی ئیسلامی سەلامیان لێ ناكەت بەڵكو بەو سڵاوەی كەلە عورفی خۆیاندا هەیە سڵاو دەكات ئایا حوكمی شەرع چیە لەو بارەیەوە؟  

ئەمە لە نەفامی و كەمتەرخەمیەوەیە ، كە هەردووكیشیان زەمكراون بەڵام نەفامی و نەزانیەكە سووكترە لە كەمتەرخەمیەكە ، چونكە ئەو كەسەی كە نازانێت هەركە فێركرا ئەوا لەسەر رێگا ڕاستەكە دەروات بەڵام بەڵاو كارەسات لە كەمتەرخەمیەكەدایە.
بۆیە ئامۆژگاری ئەو برایانەمان دەكەین كە ڕاهاتوون لەسەر ئەمە بەوەی كە وازی لێ بهێنن و دەست بەسڵاوی شەرعی بكەن سەرەتا و پاشان ئەو سڵاوەی كە ناسراوە لای ئەوان بیڵێن.
پاشان ئەگەر كەسێك هات و سەلامی لێ كردیت ئەوا بەس نیە لەكاتی وەڵامدانەوەیدا بڵێیت ، مەرحەبا یان بەخێربێیت یان هاوشێوەكانی بەڵكو تاوانبارە كە تەنها ئەوە بڵێیت و بەڵكو بڵێ‌ : علیك السلام أو وعلیك السلام أو علیكم السلام چونكە خوای گەورە دەفەرموێت:‏ {‏وَإِذَا حُيِّيْتُم بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّواْ بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا‏}‏ ‏[‏سورة النساء‏:‏ آية 86‏‏‏]‏‏.‏
جا ئەوەی لە وەڵامی سەلامدا بڵێت: أهلاً ومرحبًا حیاك الله ئەوا بە گوێرەی ئایەتەكە وەڵامی نەداوەتەوە بەڵكو كاتێك یەكێك دەڵێت: السلام علیكم واتە دواعا دەكات كە خوا سەلامەتت بكات لەهەموو بەڵاو كارەساتەكانی دونیا ودوارۆژ.
وە تۆش كە لە سڵاوی ئیسلامیدا رێز و سڵاو دوعا وسەلامەتی تێدایە و لە كاتی وتنی مەرحەبا و شتی تریشدا تەنها سڵاوی تێدایە.
بۆیە دەبێت وریای ئەو بابەتە بین و سەلام وەكو خۆی یان باشتر وەڵام بدەینەوە پاشان بە سڵاوی تر دروستە.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٨٠٦ بەش: ئادابەکان