من قسم نیە لەگەڵ كەسێكى نزیكى خۆم وەخەتاى من نیە ئایا من گوناهبار دەبم یان نا وەچی بكەم باشە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من قسم نیە لەگەڵ كەسێكى نزیكى خۆم وەخەتاى من نیە ئایا من گوناهبار دەبم یان نا وەچی بكەم باشە؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان

قسەنەكردن لەگەڵ موسڵماندا ئەگەر خزمیش نەبێت تاوانە و پێویستە موسڵمان پشت لە یەك نەكەن و یەكتر نەتۆرێنن بەڵام ئەگەر كێشەیەك هەبوو یان ڕویدا لە نێوانیاندا و بووە هۆى جیابوونەوەو قسەنەكردنیان بەیەكەوە ئەوە تەنها تا سێ ڕۆژ دروستە لەسەر ئەو حاڵە بمێننەوە وەك پێغەمبەرى خوا دەفەرموێ: (لا يحل للمسلم أن يهجر أخاه فوق ثلاثٍ) دواى ئەم سێ ڕۆژەیە ئەوەیان هەوڵى ئاشتبوونەوەو سەلامكردن لەوى تریان بدات ئەو پاداشتى هەیە لاى خواى گەورە بەڵام ئەگەر درێژەى كێشتا و بەردەوام بوون لەسەرى ئەوە دەبێتە تاوانێكى گەورە و لە سوننەتى پێغەمبەرى خوا دا زۆر بەگەورە باسكراوە وەك ئەو فەرموودەیەى كە دەفەرموێ: (من هجر أخاه سنة كان كسفك دمه) صحيح الجامع الصغير. واتە: هەركەس پشت لە برایەكى هەڵكا و قسەى لەگەڵ نەكات ساڵێك ئەوە وەك ئەوە وایە خوێنى ڕشتبێت.
جا خواى گەورە ڕەحم و بەزەیى خۆى بەستوە بە چاكبوونى نێوانى ئێمەى موسڵمانەوە وەك دەفەرموێ: [إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ]
واتە: ئیمانداران براى یەكن جا پێویستە نێوان برایەتى خۆتان چاك بكەن و لە خوا بترسن تا خواى گەورە ڕەحمتان پێ بكات.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٠٣١ بەش: ئادابەکان