شەو درەنگ خەوتن ، جا چ هه‌موو شه‌وه‌كه به‌خه‌به‌ر بێت یاخود زۆربه‌ی شه‌وه‌كه به‌خه‌به‌ر بێت ونه‌نوێت ، جا بێگومان دره‌نگ خه‌وتن نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه و‌دڵ خاپور ده‌كات ، وخێرێكی زۆر به‌هۆیه‌وه له‌ده‌س ده‌چێت ، وده‌بێته هۆی چه‌ندین تاوان ، وه وا له‌مرۆڤ ده‌كات كرده‌وه‌ی چاكه‌ی خۆش نه‌وێت ، وده‌بێته هۆكار بۆ چه‌ندین تاوان ، وزیان ، هه‌ندێك له‌وانه :
1- پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی خوای گه‌وره‌یه ؛ چونكه خودا شه‌وی اداناوه ئیسراحه‌تی تیادا بكرێت وڕۆژیش كه‌سابه‌ت تیادا بكرێت ، هه‌ر بۆیه شه‌و تاریكه وجێگای دانیشتنه ، وڕۆژی ڕوناكه وجێگای جوڵانه .
2- پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره ﷺ ؛ چونكه پێی خۆش نه‌بووه مرۆڤ پێش عیشا بخه‌وێت ، وله‌دوای عیشاوه قسه بكات ونه‌خه‌وێت، جا مه‌به‌ست له‌قسه ئه‌و قسانه‌یه كه‌دروستن ، به‌ڵام به‌نیسبه‌ت قسه‌ی حه‌ڕامه‌وه ئه‌وا له‌هه‌موو كاتێكدا حه‌ڕامه ، وه‌پێغه‌مبه‌ر ﷺ سه‌ره‌تای شه‌و ده‌خه‌وت ودوای نیوه‌ی شه‌و هه‌ڵده‌ستا تا كۆتایی شه‌و و ۱۱یاخود۱۳ ڕه‌كات نوێژی ده‌كرد .
3- زیان گه‌یاندنه به‌نه‌فس ؛ چونكه خه‌وتن مافی نه‌فسه ، وحه‌تمه‌ن بێبه‌ش كردنی نه‌فس له‌خه‌و زیان گه‌یاندنه پێی ، گومانیش له‌وه‌دا نی یه كه‌زیان گه‌یاندن حه‌ڕامه ، خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : به‌ده‌ستی خۆتان خۆتان مه‌خه‌نه‌وه ته‌نگانه‌وه .سورة البقرة، الآية: 195
وه پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رموویه‌تی: ((وإن لنفسك عليك حقاً))، واته : نه‌فست مافی به‌سه‌رته‌وه هه‌یه .
وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ((لكني أصوم وأفطر، وأصلى وأرقد، وأتزوج النساء، فمن رغب عن سنتي فليس مني))
واته : من ڕۆژوووش ده‌گرم ، وهه‌ندێ جار به‌ڕۆژوو نابم ، وشه‌و نوێژ ده‌كه‌م و ده‌ش خه‌وم ، وژن دێنم ، جا هه‌ركه‌سێك شوێی سوننه‌تی من نه‌كه‌وێت ئه‌وا له‌سه‌ر ڕێبازی من نی یه ومن لێی به‌ریم .
4- زیان گه‌یاندن به‌كه‌سانی تر ، چونكه كه‌سانی تر ئیزعاج ده‌كات به‌ده‌نگ وهاوار كردنی ، وبه‌یاری كردن وگاڵته و گه‌پی ، وبێگومان زیان گه‌یاندن به‌موسوڵمان حه‌ڕامه ، خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی: [ وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا] ( سورة الأحزاب، الآية: 58.) واته : ئه‌وانه‌ی كه ئه‌زیه‌تی پیاو وئافره‌تانی باوه‌ڕدار ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی شتێكیان كردبێت شیاوی ئه‌زیه‌ت دان بێت ، ئه‌وانه توشی بوهتان وتاوانێكی ڕوون وئاشكرا بوونه .
وه پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رموویه‌تی: ((المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده، والمؤمن من أَمِنَـهُ الناس على دمائهم وأموالهم ))
واته : موسوڵمان ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌موسوڵمانان له‌ده‌ست وزمانی پارێزراو وئه‌مین بن ، و وه‌ڕدار ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌باوڕداران خه‌ڵك لێی ئه‌مینن له‌وه‌ی ده‌ست بۆماڵیان به‌رێت وخوێنیان بڕێژێت .
ولهلهفزێكی تردا هاتووه كه‌ئیمامی بوخاری گێڕاویه‌تیه‌وه له عبد الله ی كوڕی عومه‌ڕه‌وه : ((المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده، والمهاجر من هجر ما نهى الله عنه )).
واته : موسوڵمان ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌موسوڵمانان له‌ده‌ست وزمانی پارێزراو وئه‌مین بن ، وموهاجیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌و شتانه‌ی هه‌جر كردووه كه‌خودا ڕێگری لێ كردووه .
5- له‌ده‌س چوونی شه‌و نوێژ ، حه‌تمه‌ن هه‌ركه‌سێك شه‌و نوێژی له‌ده‌س بچێت ئه‌وا بێبه‌ش بووه له‌خێرێكی زۆر ، وسه‌له‌ف وایان ده‌بینی كه هۆكاری نه‌كردنی شه‌و نوێژ تاوان بێت و ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌میدا .
6- بێبه‌شبوونی له لێخۆشبوونی تاوان ، و بێبه‌ش بوونی له‌وه‌ی پاڕانه‌وه‌كانی وه‌ڵام بدرێته‌وه ، وئه‌و شتانه‌ی كه‌داوای ده‌كات خودا پێی نه‌به‌خشێت ، ئه‌بو هوڕه‌یره گێڕاویه‌تیه‌وه‌و ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: ((ينزل ربنا تبارك وتعالى كل ليلة إلى السما‌ء الدنيا حين يبقي ثلث الليل الآخر فيقول: مَن يدعوني فأستجيبَ له،مَن يسألني فأعطيَه،مَن يستغفرني فأغفرَ له ))
واته : خوای په‌روه‌ردگار هه‌مووشه‌وێك داده‌به‌زێته ئاسمانی دونیا كاتی سێیه‌كی كۆتایی شه‌و ده‌مێنێت ، بانگ ده‌كات وده‌فه‌رموێت : كێ هه‌یه داوام لێ بكات ومن وه‌ڵامی بده‌مه‌وه ؟ كێ هه‌یه داوامان لێ بكات ومن پێی ببه‌خشم ؟، وكێ داوای لێ بوردن لێ ده‌كات ومن لێی ببورم ؟.
7- له‌ده‌س چوونی نوێژی به‌یانی ، بێ‌گومانی نوێژی به‌یانی نیشانه‌ی باوه‌ڕدارانه ، وقورسه له‌سه‌ر دووڕووه‌كان ، وئیعلان كردنی جه‌نگه له‌گه‌ڵ شه‌یتان ، فه‌زڵ وڕێزه‌كانی ناژمرێدرێت له‌به‌ر زۆری ، وزیانی دره‌نگ خه‌وتن زۆر زۆره وهه‌ندێكی كه‌می لێره‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه.