ئادابەکانى هاوڕێیەتى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانى هاوڕێیەتى
پرسیار:

ئایا ئادابەکانى هاوڕێیەتى کامانەن ؟ 

ئادابی هاوڕێیەتی
1) هەڵبژاردنی هاوڕێی چاک.
2) دوور کەوتنە لەهاوەڵی خراپ ونەشیاو.
3) ڕەوشت جوان بوون لەگەڵیان.
4) بەحەیا بوون لەهەڵس وکەوت کردن گەڵیان.
5) خۆ بەکەم زانین لەبەرانبەریاندا وتەکەبور لێنەدان بەسەریاندا.
6) سەردانی کردنیان لەبەر خودا وپرسیار کردنی لەحاڵیان.
7) ڕوو خۆش بوون لەگەڵیان.
8)  جێ بەجێ کردنی پێداویستیەکانیان.
9) پارێزگاری کردن لێیان کاتێ کەسێک بەخراپە باسیان دەکات.
10) داپۆشینی عەیب وناتەواویەکانیان وپاراستنی نهێنیەکانیان.
11) ئامۆژگاری کردنیان.
12) بەر گرتنی توڕەییان وئارام گرتن لەسەریان.
13) قەبوڵ کردنی پۆزش وعوزرەکانیان.
14) قەبوڵ نەکردنی قسەی ئەوانەی کەدوزمانی دەکەن لەبارەیانەوە.
15) هەجر نەکردنیان.
16) وەعدە خیلاف نەبوون لەگەڵیان.
17) پاڕانەوە بۆیان.

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٧٤٦ بەش: ئادابەکان