ئایا دروستە لە ئاودەست وەڵامى بانگ یان سەلام بدەیتەوە لە دڵى خۆتدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لە ئاودەست وەڵامى بانگ یان سەلام بدەیتەوە لە دڵى خۆتدا؟

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان
سه‌لامكردن و گه‌یشتن به‌یه‌ك چه‌ندین ئادابى جوانى هه‌یه‌ موسڵمانان پێویسته‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ڕه‌چاوى ئادابه‌كانى سلام كردن بكه‌ن یه‌كێك له‌وانه‌ له‌كاتى ئاوده‌ستبوندا سه‌لام نه‌كه‌ن چونكه‌ به‌ (اتفاق)ى زانایان ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌لام ده‌كات مافى وه‌ڵام دانه‌وه‌ى نى یه‌ به‌ڵكو وتویانه‌ : (مه‌كروهـه‌) سه‌لام بكات له‌ كه‌سێك له‌سەر ئاوده‌ست بێت به‌به‌ڵگه‌ى فه‌رمووده‌ى (جابر) ى كوڕى (عبدالله) ئه‌ڵێ : كابرایه‌ك به‌ لاى پێغه‌مبه‌ردا تێپه‌رى پێغه‌مبه‌رى خوا میزى ده‌كرد ئه‌و كابرایه‌ سه‌لامى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا كرد پێغه‌مبه‌رى خوا پێى ووت : ئه‌گه‌ر منت بینى به‌م شێوه‌یه‌ سه‌لامم لێ مه‌كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌لام بكه‌یت وه‌ڵامت ناده‌مه‌وه‌. رواه ابن ماجة برقم 353 وقال الألباني صحيح بڕوانە الصحيحة 197 .
وه‌ حه‌دیسى (ابن عمر) ئه‌ڵێ : كابرایه‌ك سه‌لامى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا له‌ كاتێكدا پێغه‌مبه‌رى خوا میزى ده‌كرد وه‌ڵامى سه‌لامه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه‌ : (أن رجلاً سلّم على النبي وهو يبول فلم يرد عليه) رواه مسلم وأبوداود والترمذي وابن ماجه والنسائي .
وه‌ ئه‌ده‌ب وایه‌ له‌كاتى له‌سه‌ر ئاوده‌ستبوندا زمانى خۆى بگرێت له‌ هه‌موو قسه‌كردنێك زیكر بێت یان هه‌ر قسه‌یه‌كى ئاسایى وه‌ڵامى سه‌لامى كه‌س نه‌داته‌وه‌ وه‌ڵامى بانگ نه‌داته‌وه‌ له‌به‌ر فه‌رمووده‌ى (مهاجر) ى كوڕى (قنفز) كه‌ سه‌لامى كردووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا له‌كاتێكدا ده‌ستنوێژى گرتووه‌ وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو له‌ ده‌ستنوێژه‌كه‌ى بووه‌ته‌وه‌ و فه‌رموویه‌تى : (إنه لم يمنعني أن أردّ عليك إلاّ أنّي كرهت أن أذكر الله إلا على طهارة)رواه أبوداود والنسائي وابن ماجه و صححه الألباني في صحيحه برقم 834 .
واته‌ : هیچ شتێك قه‌ده‌غه‌ى نه‌كردم له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ت ته‌نها ئه‌وه‌ بوو پێم ناخۆش بوو زیكرى خوا بكه‌م به‌ بێ ده‌ستنوێژى .
ده‌بینى ئه‌مه‌ له‌كاتى ده‌ستنوێژدا بووه‌ واى به‌ چاك زانیوه‌ به‌ ده‌ستنوێژه‌وه‌ بێت بێ گومان له‌سه‌ر ئاوده‌ست بوون له‌ پێشتره‌ .
جا پێویست ناكات هیچیان له‌ دڵه‌وه‌ وه‌ڵامبداته‌وه‌ چونكه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه‌ ئه‌گه‌ر دروست بوایه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ بۆمان نه‌قڵ ده‌كرا .
له‌ لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٧,٥٠٧ بەش: ئادابەکان