ئایا دروسته‌ به‌ باوك بڵێى كاكه‌ یان مامه‌ یان خاڵه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروسته‌ به‌ باوك بڵێى كاكه‌ یان مامه‌ یان خاڵه‌؟

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان
ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه‌ به‌ باوك بانگ بكه‌یت به‌ڵام هیچ ڕێگرێكى شه‌رعى نیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ كاكه‌ یان مامه‌ یان خاڵه‌ بانگى بكات ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت خۆى به‌ كوڕى یان كچى نه‌زانێت و حاشا بكات له‌ باوكێتى ئه‌و بۆى ، وه‌ به‌مه‌رجێك خۆى ڕازى بێت و پێى توڕه‌ نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ نه‌بوون ئه‌وه‌ هیچى تیادا نیه‌ - إن شاء الله - ئه‌وه‌ش بزانه‌ كاكه‌ و مامه‌ ئاسانتره‌ له‌ خاڵه‌ چونكه‌ خاڵ واته‌ : براى دایك ئه‌مه‌ش ناگونجێ باوكى بێ و براى دایكیشى بێت .
له‌ لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٣,٢٣٨ بەش: ئادابەکان