زیانەکانى شەو درەنگ خەوتن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زیانەکانى شەو درەنگ خەوتن
پرسیار:

بەهۆى سەرقاڵ بوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زۆرێک لە گەنجان شەوان درەنگ دەخەون ئایا زیانەکانى درەنگ خەوتن چین؟

بێگومان درەنگ خەوتن بەهۆی سەرقاڵ بوون بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەخۆشیەكی كوشندەی سەردەمە و دڵ وێران دەكات ، و خێرێكی زۆر بەهۆیەوە لەدەس دەچێت ، و دەبێتە هۆی چەندین تاوان و زیان و سەرپێچی لەوانە :

یەکەم: پێچەوانەی سوننەتی خوای گەورەیە ؛ چونكە خودا شەوی داناوە ئیسراحەتی تیادا بكرێت وڕۆژیش كەسابەت تیادا بكرێت  .

دوو ەم : پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەرە ؛ چونكە پێی خۆش نەبووە مرۆڤ پێش عیشا بخەوێت ، و لەدوای عیشاوە قسە بكات و نەخەوێت.

سێیە م : زیان گەیاندنە بەنەفس ؛ چونكە خەوتن مافی نەفسە ، و حەتمەن بێبەش كردنی نەفس لەخەو زیان گەیاندنە پێی.

چوارەم : زیان گەیاندن بەكەسانی تر ، چونكە ڕەنگە كەسانی تر ئیزعاج دەكات بەدەنگ و هاوار كردنی ، و بەیاری كردن و گاڵتە و گەپ.

پێنجەم : لەدەس چوونی شەو نوێژ ، حەتمەن هەركەسێك شەو نوێژی لەدەس بچێت ئەوا بێبەش بووە لەخێرێكی زۆر ، و پیاوچاکانى پێشین وایان دەبینی كە هۆكاری نەكردنی شەو نوێژ تاوان بێت و ببێتە ڕێگر لەبەردەمیدا .

شەشەم : بێبەشبوونی لە لێخۆشبوونی خواى گەورە : ئەبو هوڕەیرە گێڕاویەتیەوەو دەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: خوای پەروەردگار هەموو شەوێك دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا (دابەزینێک کە چۆنێتێکەى نازانین) كاتی سێیەكی كۆتایی شەو دەمێنێت ، بانگ دەكات و دەفەرموێت : كێ هەیە داوام لێ بكات  وەڵامی بدەمەوە ؟ كێ هەیە داوام لێ بكات پێی ببەخشم ؟، كێ داوای لێ بوردن دەكات لێی ببورم ؟

حەوتەم : لەدەس چوونی نوێژی بەیانی ، ئەو کەسانەى کە درەنگ دەخەون زۆرجار نوێژی بەیانی دەفەوتێنن کە ئەگەر درەنگ خەوتن تەنها ئەم زیانەی هەبێ بەسە بۆ ئەوەی بەخۆماندا بچینەوەو قەدری نوێژی بەیانی بزانین چونکە  بێگومان نوێژی بەیانی نیشانەی باوەڕدارانە ، و قورسە لەسەر دووڕووەكان ، و ئیعلان كردنی جەنگە لەگەڵ شەیتان ، فەزڵ و ڕێزەكانی ناژمرێدرێت لەبەر زۆری . 

سەردان: ١,٨٧٧ بەش: ئادابەکان