ئادابەکانى سەفەر و گەڕانەوە لەسەفەر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانى سەفەر و گەڕانەوە لەسەفەر
پرسیار:

ئایا ئادابەکانى پێش سەفەر کردن و کاتى سەفەر کردن و گەڕانەوە لەسەفەر کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئادابی سەفەر :
أ - ئادابی پێش سەفەر کردن :
1) زانینی سوودەکانی سەفەر.
2) زانینی خراپیەکانی سەفەر.
3) زانینی حوکمی سەفەر.
4) نوێژی ئیستخارە کردن پێش سەفەر کردن.
5) گەر بڕیاری سەفەر کردنی دا با بە تەوبە کردن دەس پێ بکات و ئەو ستەمانەی کە لەکەسانی تری کردووە بۆیان بگێڕێتەوە و گەردنی خۆی پێیان ئازا کات.
6) ڕازی کردنی دایک وباوک.
7) باش نیە بەتەنها سەفەر کردن.
٨) باش وایە هاوڕێیەکی باش هەڵبژێرێت بۆ سەفەرەکەی.
9) گەر سێ کەس یاخود زیاتر بوون کەسێکیان بکەن بەئەمیر.
10) باش وایە داوای دوعا لەکەسانی چاک و ئەهلی خێر بکرێت.
11) سوننەتە لەڕۆژی پێنج شەمەدا سەفەر بکرێت.
12) سوننەتە بەیانی زوو سەفەر بکرێت.
13) سوننەتە پاڕانەوە بۆ کەس وکار بەم شێوەیە ( ٲستودعکم الله الذي لا تضیع ودائعه).
14) باش وایە خواردن وکەل وپەلی سەفەر زۆر لەگەڵ خۆی ببات.
15) حەڕامە ئافرەت بەتەنها و بێ مەحڕەم سەفەر بکات.
16) باش نییە کەنەزانرێت چۆنە و بە چ مەبەستێک سەفەر دەکرێت.
17) فێر بوونی ئەحکام وبابەتە پەیوەندی دارەکان بەسەفەرەوە.

ب- چەند ئادابێک کەباش وایە لەکاتی سەفەر کردندا پەیڕەو بکرێن :
18) سوننەتە لەکاتی دەرچوون لەماڵ دوعا بکات.
19) دوعای سەفەر بخوێنێت ، و کاتێ چووە سەر وڵاخەکەی یاخود سەیارەکەی ئەم پاڕانەوەیە بکات کەپێغەمبەر لەکاتی سوار بوونی وڵاخدا دەیکرد : «سبحان الذى سخر لنا هذا وما كنا له مقرنين، وإنـا إلى ربنا لمنقلبون، اللهم إنا نسألك في سفرنا هذا البر والتقوى، ومن العمل ما ترضى، اللهم هون هون علينا سفرنا هذا، واطو عنا بعده، اللهم أنت الصاحب في السفر، والخليفة في الأهـل ، اللـهم إني أعوذ بك من وعثاء السفر، وكآبة المنظر، وسوء المنقلب في المال والأهل».

واتە : پاك‌و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی، كە ئەمەی بۆ ڕامكردوین (موسەخەر كردووین)‌و ئێمەش دەسڵاتمان نەبوو بە سەریدا، بە ڕاستی لە دوا ڕۆژیشدا هەر بۆ لای ئەو خودایە دەگەڕێینەوە، خودایە ئێمە لەم گەشتەماندا داوای چاكە‌و خۆ پارێزی‌و ئەو كردەوانەت لێدەكەین، كە تۆ پێی ڕازیت، خودایە ئەم گەشتەمان بۆ ئاسان بكە‌و دووریەكەیمان بۆ نزیك بكەرەوە، خودایە تۆ پاریزەرمانبە لەم گەشتەماندا‌و خانەوادەكەشمان بپارێزە، كە جێمان هێشتوون، خودایە من پەنات پێدەگرم لە ناڕەحەتی گەشت‌و شتێك، كە ناڕەحەتمان بكات‌و خراپ گەڕانەوە بۆ ماڵ‌و خێزان .
وە لەفەرموودەیەکدا هاتووە : پێغەمبەری خوا کاتێ سەفەر بکردایە دەیفەرموو ( اللهم ٳني ٲعوذ بك من وعثاء السفر وكآبة المنقلـب ، والحور بعد الكور، ودعوة المظلوم، وسوء المنظـر في الأهـل والمال ).
20) (الله ٲكبر ) و(سبحان الله) کردن بەشێوەیەک کاتێ سەر کەوتە شوێنێکی بەرز (الله ٲكبر ) بکات و کاتێ کە دابەزی(سبحان الله) بکات.
21) پاڕانەوە ودوعا لەبەر ئەم فەرموودەیە : (ثلاث دعوات مسـتجابات : دعـوة المظلوم، ودعوة المسافر، ودعوة الوالد على ولده )
واتە : پاڕانەوەی سێ کەس وةڵام دەدرێتەوە : دوعای ستەم لێ کراو ، و دوعای موسافیر ، و دوعای باوک لە منداڵ .
22) ئیسراحەت کردن ونوستن لەسەفەردا ، چونکە ئەو کارە ئیسراحەت دانە بەوڵاخ ، ودەبێتە هۆی ئیسراحەت کردن وئاگادار بوون لەڕێگا و بان بەتایبەت لەشەواندا.
23) پاڕانەوەی لادانە ماڵی کەسێک :
کاتێ لەجێگەیەک یاخود ماڵی کەسێک لایدا پەنا بگرێت بەخودا لەشەڕی دروستکراوەکانی.
24) نوێژی سوننەت لەسەفەردا . چونکە تەنها سوننەتى نیوەڕۆ و مەغریب وعیشا لە سەفەردا ناکرێ ، باقی سونەتەکانى لەسەفەریشدا دەکرێ : وەکو سونەتى پێش بەیانى ، شەو نوێژ و ویتر و چێشتەنگاو .
25) پاڕانەوەی ترسان لە گەلێک.
26) ڕێگری کراوە لەهاوەڵێتی سەگ و مۆسیقا لەسەفەردا.
27) ڕێگری کراوە لەسەفەرکردنی ئافرەت بەبێ مەحڕەم.
28) سوننەتە کۆبوونەوە لەکاتی لادان لەجێگەیەک و لەکاتی خواردندا.

جـ - ئادابی دوای سەفەر :
29) لەکاتی سواربوونی ئاژەڵ وسەیارەدا ئەو دوعایە دەکا کەپێشتر ئاماژەمان پێ دا ، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەدا ئەمەی بۆ زیاد دەکات : ( آيبون تائبون عابدون، لربنا حامدون ) .
30) سوننەتە کەسی موسافیر دوای تەواو بوونی کارەکەی بگەڕێتەوە بۆلای ماڵ ومنداڵی.
31) هەواڵی نزیک بوونەوە لەماڵ بەخێزانی بدات.
32) باش نییە بەشەو بگەڕێتەوە بۆ ماڵ بەبێ ئەوەی هەواڵی پێ دابن.
33) کردنی دوو ڕکات نوێژ لە مزگەوت لەکاتی گەڕانەوەی لەسەفەر .
وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٤,٣٢٦ بەش: ئادابەکان