ئادابەکانی قسەکردن بەگشتی لەگەڵ ئافرەتدا چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانی قسەکردن بەگشتی لەگەڵ ئافرەتدا چی یە ؟
پرسیار:

ئادابەکانی قسەکردن بەگشتی لەگەڵ ئافرەتدا چی یە ، و بەتایبەت لەم حاڵەتانەدا :
فێر بوون وفێر کردن ، لەکاتی ڕوو بەڕوو بونەوەدا بۆ مەسڵەحەتێکی شەخسی ، وەک تێگەیاندنی شتێکی دیاری کراو ، ئایا حوکمی پاراستنی چاو چی یە لەو حاڵەتانەدا ؟

قسەکردن لەگەڵ ئافرەتانی نامەحڕەمدا یان بۆ پێویستیە و یاخود بەبێ پێویستیە :

جا ئەگەر بەبێ پێویستی بوو ولەگەڵ ئەوشدا چێژی وەردەگرت بەقسەکردن لەگەڵیان ، ویاخود ئافرەتەکە دەنگی ناسک دەکردەوە : ئەوا حەڕامە ، وحەتمەن ئەوا زینای زمان وگوێیە کەپێغەمبەر هەواڵی پێداوین : ( كُتِبَ عَلَى ابْنِ آدَمَ نَصِيبُهُ مِنْ الزِّنَا مُدْرِكٌ ذَلِكَ لَا مَحَالَةَ : فَالْعَيْنَانِ زِنَاهُمَا النَّظَرُ ، وَالْأُذُنَانِ زِنَاهُمَا الِاسْتِمَاعُ ، وَاللِّسَانُ زِنَاهُ الْكَلَامُ ، وَالْيَدُ زِنَاهَا الْبَطْشُ ، وَالرِّجْلُ زِنَاهَا الْخُطَا ، وَالْقَلْبُ يَهْوَى وَيَتَمَنَّى ، وَيُصَدِّقُ ذَلِكَ الْفَرْجُ وَيُكَذِّبُهُ ) رواه مسلم بهذا اللفظ (2657)
واتە : بێگومان مرۆڤ توشی بەشێک لەزینا دەبێت :
زینای چاو تەماشا کردنیەتی ، وزینای گوێ گوێگرتنیەتی ، وزینای زمان قسەکردنی نەشیاو وحەڕامە ، وزینای دەست دەس بردنە بۆ شتی حەڕام ، وزینای پێ چوونە بۆ جێگای حەڕام ، ودڵیش حەزی لێیەتی وئاوات دەخوازێت ، جا داوێن ئەوانە بەڕاست دەخاتەوە ویاخود بەدرۆی دەخاتەوە .

بەڵام گەر پێویستیەک وای کرد قسە لەگەڵ ئافرەت بکرێت ، ئەوا ئەسڵ تیایدا ئەوەیە دروستە ، بەڵام پێویستە ئەم ئادابانە ڕەچاو بکرێت :
يەکەم : بەقەد پێویستی قسەی لەگەڵدا بکرێت ، ئەوەندەی کەپەیوەندی بەبابەتەکەوە هەیە بەبێ زیادەڕەوی وسنور بەزاندن .
جا براکەم تۆ تەماشای ئەدەبی صەحابە بکە رضوان الله عليهم ئەوکات دەتوانی بەراوردی کەیت لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆدا ، دایکی باوەڕداران عائشة رضي الله عنها بەسەر هاتی بوهتان وتۆمەتەکەی کەبۆیان دروست کرد دەگێڕێتەوە کەدوو ڕووەکان بوهتانیان بۆ کرد ، جا یەکێک لەقسەکانی ئەوەیە :
( وَكَانَ صَفْوَانُ بْنُ الْمُعَطَّلِ السُّلَمِىُّ ثُمَّ الذَّكْوَانِىُّ مِنْ وَرَاءِ الْجَيْشِ ، فَأَصْبَحَ عِنْدَ مَنْزِلِي فَرَأَى سَوَادَ إِنْسَانٍ نَائِمٍ ، فَعَرَفَنِي حِينَ رَآنِي ، وَكَانَ رَآنِي قَبْلَ الْحِجَابِ ، فَاسْتَيْقَظْتُ بِاسْتِرْجَاعِهِ حِينَ عَرَفَنِي ، فَخَمَّرْتُ وَجْهِي بِجِلْبَابِي ، وَاللَّهِ مَا تَكَلَّمْنَا بِكَلِمَةٍ وَلاَ سَمِعْتُ مِنْهُ كَلِمَةً غَيْرَ اسْتِرْجَاعِهِ ، وَهَوَى حَتَّى أَنَاخَ رَاحِلَتَهُ ، فَوَطِئَ عَلَى يَدِهَا ، فَقُمْتُ إِلَيْهَا فَرَكِبْتُهَا ، فَانْطَلَقَ يَقُودُ بِي الرَّاحِلَةَ حَتَّى أَتَيْنَا الْجَيْشَ ) رواه البخاري (4141) ومسلم (2770) .
واتە : سەفوانی کوڕی موعەتەڵی سولمی زەکوانی لەدوای سوپاکەوە بوو ، تا نزیک بووەوە لەجێگاکەی من ڕەشاییەکی بینی وزانی ئەمە مروڤێکە نوستووە ، جا کەبینیمی ناسیمیەوە ، چونکە ئەو پێش ئەوەی حیجاب فەرز بکرێت منی بینیبوو ، جا من لەدەنگی (ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون) ئەو بەخەبەر هاتم ، منیش دەم وچاوم بەحیجابەکەم داپۆشی ، واللە یەک قسەمان بەیەکەوە نەکرد ومن تەنها گوێم لە ( ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون) ئەو بوو ، چوو تاوەکو وشترەکەی یخ داو وشترەکە بەچۆکدا کەوت ، منیش چووم بۆ لای وشترەکە وسەرکەوتم ، و وڵاخەکەی ڕادەکێشا تاوەکو گەیشتین بە سوپاکە ...

جا لەم فەرموودەیەدا ئادابی قسەکردن وگەیشتن بەئافرەتی نامەحڕەم هەیە بەتایبەت گەر خەڵوەت ڕوو بدات بۆ زەڕووڕەت جا لەچۆڵەوانی بێت یاخود هەر جێگەیەکی تر ، هەروەک سەفوان وشترەکەی هێنا بۆی بێ ئەوەی قسەی لەگەڵدا بکات وهیچ پرسیاری لێ بکات "

دووەم : دوور کەوتەنەوە لەگاڵتە وپێکەنین ، حەتمەن ئەمە جوان نی یە و ڕەوشتی کەسانی خاوەن پیاوەتی و مڕوئەت نی یە .

سێیەم : دوور کەوتنەوە لە زۆر تەماشا کردن ، و سوور بوون لەسەر پاراستنی چاو .

چوارەم : دەنگ ناسک نەکردنەوە لەلایەن هەردوو لاوە ، حەتمەن ئەوەش بەوە دەبێ دەنگیان نەگۆڕن وناسکی نەکەوە ، بەڵکو بەشێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ یەک بدوێن ، خوای پەروەردگار بەدایکی باوەڕداران دەفەرموێت : ( فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَعْرُوفًا ) الأحزاب/32.
واتە : با دەنگیان ناسک نەکەنەوە نەوەک کەسانی دڵ نەخۆش وئارەزوو باز تەماحیان تێ بکەن بەڵکو با بەئاسایی وبێ خۆ تێک دان قسە بکەن .

پێنجەم : دوور کەوتنەوە لەهەر قسە وئاماژەیەکی عاشقانە وغەڕامی ، یاخود قسە کردن لەبارەی تایبەت مەندی جنسی هەردوو لا لەپیاوان وئافرەتان .

شەشەم : دوورکەوتنەوە لەزیادە ڕەوی لەشێوازی قسە کردن بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەرانبەر ، هەندێ کەس لەکاتی قسەکردندا تواناکانی بەحەرەکەی دەست پیشانی کەسی بەرانبەر دەدات ، ویاخود دەم وچاو ، یاخود گوتنی هەندێ شیعر و نموونە و وشەی سۆز وعاتفی ، حەتمەن ئەمە ڕێگایەکە شەیتان دەیکاتەوە بۆ ڕاکێشانی سەرنج وئاڵودە بوون بەیەکتر .

ابن القيم رحمه الله دەڵێت :
شاعرەکان بەگشتی تەماشا کردن و قسە کردن و دوان لەگەڵ ئافرەتی نامەحڕەم دا بەدروست دەزانن ،بێگومان ئەوەش پێچەوانەی عەقڵ وشەرعە ، کەدەبێتە هۆکاری سەرنج ڕاکێشانی هەردوو ڕەگەز بۆ لای یەکتر کەنەفسی مرۆڤ وا دروست کراوە سەرنجی بەلای جنسی بەرانبەردا بڕوات ، بێگومان زۆر کەس بەو هۆیەوە توشی فیتنە بوو لەدین ودونیادا " انتهى.
"روضة المحبين" (ص/88)

سەردان: ٥,٠٨٧ بەش: ئادابەکان