ئادابەکانی فەرمان کردن بەچاکە و ڕێگری کردن لە خراپە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانی فەرمان کردن بەچاکە و ڕێگری کردن لە خراپە
پرسیار:

ئایا ئادابەکانی فەرمان کردن بەچاکە و ڕێگری کردن لە خراپە کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بێگومان فەرمان کردن بەچاکە و ڕێگری کردن لە خراپە چەند ئادابێکی هەیە ، لەوانە :
1) فەرمان کردن بەچاکە و ڕێگری کردن لە خراپە فەزڵ و ڕێزێکی زۆری هەیە.
2) شەریعەتی ئیسلام ئەسڵە لە دەس نیشان کردنی کاری چاک و خراپدا.
3) بوونی زانست و بەرچاو ڕوونی بەحەقیقەتی کارە چاک و خراپەکان.
4) زانینی مەرجی ئینکاری کردن له خراپە.
5) زانینی پلە ودەرەجەکانی ئینکاری کردنی خراپە.
6) پێش خستنی گرنگترینیان.
7) لەبەر چاو گرتنی مەسڵەحەت و مەفسەدەت.
٨) دڵنیا بوون وپەلە نەکردن لەکارەکاندا.
9) چ کاتێک دروستە فەرمان بکرێت بەچاکە وڕێگری بکرێت لەخراپە ؟
10) ئەو شتانەی کە پێویستە لەکەسی فەرمانکەر بەچاکە وڕێگری کار لەخراپەدا هەبێت.
11) باش نییە بەئاشکرا ئینکاری بکرێت لەدەسەڵاتدار.
12) پیاو ئینکاری ئەو خراپەیە دەکات کەتوانای گۆڕینی هەیە.
13) کاتێ کۆمەڵێ کەسی هەرزە و سەفیهی بینی کاری خراپەیان ئەنجام دەدا چ بکات ؟ 
14) فەرمان دەکات بەچاکە وڕێگری دەکات لەخراپە گەر گومانی وا بوو لێی قەبوڵ دەکەن.
15) باش نییە پیاو بچێتە جێگەیەکەوە کەنەزانراو بێت.
16) ترسناکی فەرمان نەکردن بەچاکە وڕێگری نەکردن لەخراپە.

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٩٨٢ بەش: ئادابەکان