چ جۆره ڕەنگی جلێک چاکە یاخود باش نی یە وحەڕامە بۆ پیاوان وئافرەتان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ جۆره ڕەنگی جلێک چاکە یاخود باش نی یە وحەڕامە بۆ پیاوان وئافرەتان ؟

پێش ئەوەی وڵامی ئەم پرسیارە بدەیەنەوە پێویستە ئەو بزانین کەئەسڵ لەهەموو جۆرە ڕەنگێکدا ئەوەیە دروستە مەگەر بەڵگەیەکی شەرعی هەبێت وڕێگری کردبێت لەڕەنگێکی دیاری کراو بۆ پیاوان وئافرەتان .

جا چەند بەڵگەیەکی شەرعی هاتووە بەوەی چەند جۆرێک ڕەنگی دیاری کراو لەبەر بکرێت ، ولەبەرانبەریشدا ڕێگری کراوە لەچەند ڕەنگێک بەم شێوەیەیی لای خوارەوە :

ڕەنگی ڕەش :
أم خالد بنت خالد دەڵێت : أُتي النبي بثياب فيها خميصة سوداء صغيرة فقال : من ترون أن نكسو هذه ؟ فسكت القوم . فقال ائتُوني بأم خالد فأتي بها تُحمل فأخذ الخميصة بيده فألبسها وقال : أبلي وأخلقي . وكان فيها علم أخضر أو أصفر فقال يا أم خالد هذا سناه ، وسناه بالحبشية . رواه البخاري
واتە : چەند جلێکیان هێنا بۆ پێغەمبەر کەقەمیسێکی ڕەشی تێدا بوو ، فەرمووی :
پێتان باشە ئەم جلە بدەین بەکێ ؟
هەموو ئەوانەی لەوێ بوون بێ دەنگ بوون .
فەرمووی : أم خالدم بۆ بێنن کەئەوکات تەمەنی منداڵ بوو
هەڵیان گرت وهێنایان وبەدەستی خۆی جلەکەی هەڵگرت وکردیە بەری ،وفەمووی : تەمەن درێژ بیت وئەوەندە تەمەنت درێژ بێت ئەو جلە بدڕیت .
ئەو جلە خەتێکی سەوز یاخود زەردی تێدا بوو ، فەرمووی : ئەی ئوم خالید ئەمە جلێکی جوانە لەلای حەبەشیەکان .

وە جابر رضي الله عنه دەڵێت : رأيت رسول الله يوم فتح مكة وعليه عمامة سوداء . رواه مسلم .
واتە : لەڕۆژی فەتحی مەکەدا پێغەمبەری خوام عەمامەیەکی ڕەشی بەسەرەوە بوو .

وە عائشة رضي الله عنها دەڵێت : صنعت لرسول الله بردة سوداء فلبسها فلما عرق فيها وجد ريح الصوف فقذفها وكانت تعجبه الريح الطيبة . رواه أبو داود وقال الحاكم (4/188) : صحيح على شرط الشيخين ووافقه الذهبي . وقال الشيخ الألباني في الصحيحة (5/168رقم 2136) : وهو كما قالا. وبوب عليه أبو داود في سننه باب في السواد .
واتە : جلێکی ڕەشم بۆ پێغەمبەری خوا دروست کرد وکاتێ کەعەڕەقی کرد لەوجلەدا وبۆنی سوفەکەی کرد جلەکەی فڕێ دا وئەو بۆنی خۆشی پێ خۆش بوو .
وخاوەنی عون المعبود (11/126) دەڵێت : والحديث يدل على مشروعية لبس السواد وأنه لا كراهة فيه .ا.هـ.
واتە : فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر مەشروعیەتی جلی ڕەش وهیچ خراپیەکی تێدا نی یە .

جا جلی ڕەش دروستە بۆ پیاوان وئافرەتان بەبێ جیاوازی .

یەکێک لەو بیدعانەی کەپەیوەندی بەم ڕەنگەوە هەیە ئەوەیه :
بەئەنقەست لەکاتی ناخۆشی وموسیبەتدا لەبەر دەکرێت وئەمە خۆ شوبهاندنە بەنەساڕا .
شيخ محمد بن صالح العثيمين لە (فتاوى إسلامية 3/313) دا دەڵێت :
لەبەر کردنی ڕەنگی ڕەش لەکاتی موسیبەتدا باتڵە وهیچ ئەسڵێکی نی یە ومرۆڤ پێویستە لەکاتی موسیبەتدا ئەو کارە بکات کەلەشەرع دا هاتووە وبڵێت : إنا لله وإنا إليه راجعون اللهم أجرني في مصيبتي واخلف لي خيرا منها .

چونکە گەر بەئیمانەوە وای گوت وچاوەڕێی پاداشت بوو ئەوا خوای پەروەردگار پاداشتی دەداتەوە وشتی باشتری لەو شتە بەقسمەت دەکات .ا.هـ.

وەهەروەها دەڵێت : پێم وایە تایبەت کردنی جلی ڕەش بەتەعزێوە یەکێکە لەبیدعەکان چونکە ڕەنگە لەڕازی نەبوون بەقەدەری خواوە سەرچاوەی گرتبێت وئەو مانایە بدات ...ا.هـ.

ڕەنگی سپی :
أبي ذر رضي الله عنه دەڵێت : أتيت النبي وعليه ثوب أبيض وهو نائم ثم أتيته وقد استيقظ …الحديث. رواه البخاري في صحيحه وقال : باب الثياب البيض .
واتە : جلێکی سپیم هێنا بۆ پێغەمبەری خوا لەکاتێکدا کەنوستبوو پاشان هێنام بۆی وبەخەبەر بوو .

وەئیمامی البخاري لە سەعدەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : رأيت بشمال النبي ويمينه رجلين عليهما ثياب بيض يوم أحد ما رأيتهما قبل ولا بعد .
واتە : لەڕۆژی جەنگی ئوحدا دوو پیاوم لەلای ڕاست وچەپی پێغەمبەرەوە بینی کەجلی سپیان لەبەردا بوو نەپێشتر ونەدواتر نەیانم بینیوە .

جا ئەو دوو پیاوە جبريل وميكائيل بوون هەروەک حافظ بن حجر لە الفتح (10/295) دا ئاماژەی پێداوە .

جلی سپی یەکێکە لەو جلانەی کەباش وایە کەسی زیندو لەبەری بکات وەهەروەها مردووشی تێدا کفن بکرێت هەروەک لەفەرموودەکەی ابن عباس دا هاتووە و دەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرمووی " الْبسوا من ثيابكم البياض فإنها خير ثيابكم وكفنوا فيها موتاكم " رواه ابوداود والترمذي وصححه الألباني في أحكام الجنائز (ص82) . واتە : جلی سپی لەبەر بکەن چونکە یەکێکە لەباشترین جلەکان ومردووەکانتانی تێدا کفن بکەن .

وەهەروەها سوننەتە پیاوان بەجلی سپیەوە ئیحڕام ببەستن .

ڕەنگی سەوز :
أبي رمثة دەڵێت : رأيت رسول الله وعليه بُردان أخضران . رواه الترمذي وقال : هذا حديث حسن غريب ورواه النسائي 5224
واتە : پێغەمبەری خوام بینی دوو جلی سەوزی لەبەردا بوو .

ڕەنگی سوور :
ڕێگری کراوە لەپیاوان لەلەبەر کردنی جلی سادەی سوور هەروەک ابن عمر دەڵێت " نهى رسول الله عن المفدّم " رواه الإمام أحمد وابن ماجة 3591
واتە : پێغەمبەری خوا ڕێگری کردووە لەجلی سادە سوور .

ولەعومەرەوە گێڕدراوەتەە کەپیاوێکی بینی جلی سوری سەرنج ڕاکێشی لەبەر کردبوو ، فەرمووی :
لێی گەڕێن بۆ ئافرەتان " أخرجه الطبري .

وە عبد الله بن عمرو دەڵێت : " مر على النبي رجل وعليه ثوبان أحمران فسلم عليه فلم يرد عليه النبي " أخرجه أبو داود والترمذي وحسنه والبزار وقال : لا نعلمه إلا بهذا الإسناد , وفيه أبو يحيى القتات مختلف فيه ,
واتە : پیاوێک بەلای پێغەمبەردا تێپەڕی کەدوو جلی سووری لەبەرکردبوو وسەلامی لێ کرد پێغەمبەر وڵامی نەدایەوە .

وەلەبارەی هۆکاری ڕێگری لەجلی سوور لەپیاوان چەند بۆ چوونێک هەیە ، لەوانە :

1- چونکە جلی کافرانە .
2-  چونکە جلی ئافرەتانە ئەوەش لەبەر ئەوەی خۆ شوبهاندن بەئافرەتان ڕێگری لێ کراوە .
3-  بۆ شوهرەتە یاخود پێچەوانەی پیاوەتی ومەردایەتی یە بۆیە ڕێگری لێ دەکرێت .

جا ڕێگری کردن لەو جلانە ئەوانە دەگرێتەوە کەبەتەواوی سوور بێت نەگ جلێک ڕەنگی تری وەک ڕەش وسپی تێدا بێت ، وەهەر بەم شێوەیە ئەم فەرموودەیەیی الْبَرَاء رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ لێک دەدێتەوە کەهاتووە : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَرْبُوعًا وَقَدْ رَأَيْتُهُ فِي حُلَّةٍ حَمْرَاءَ مَا رَأَيْتُ شَيْئًا أَحْسَنَ مِنْهُ . رواه البخاري 5400
واتە : پێغەمبەر پیاوێکی چوار شانە بوو وبینیم جلێکی سووری لەبەردا بوو وهیچ شتێکم نەبینیوە لەو جوانتر .
جا ( الحلل اليمانية )زۆر جار جلێکە چەند خەتێکی سوور یاخود جگە لەسووری تێدایە ، نەک سووری سادە بێت .

ابن القيم رحمه الله تعالى لەبارەی جلی پێغەمبەرەوە دەڵێت :
حَدَّثَنَا أَبُو الْوَلِيدِ حَدَّثَنَا شُعْبَةُ عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ سَمِعَ الْبَرَاءَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ يَقُولُ كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَرْبُوعًا وَقَدْ رَأَيْتُهُ فِي حُلَّةٍ حَمْرَاءَ مَا رَأَيْتُ شَيْئًا أَحْسَنَ مِنْهُ .
واتە : ئەبو وەلید وشوعبە لەئەبو ئیسحاقەوە گێڕاویانەتەوە کەگوێی لە بەڕاء بووە کەگوتوویەتی : پێغەمبەر پیاوێکی چوار شانە بوو وبینیم جلێکی سووری لەبەردا بوو وهیچ شتێکم نەبینیوە لەو جوانتر .

جا (الحلة) : جلی ژێر وبانە .. بۆیە ئەوانە بەهەڵەدا چوون کەپێیان وایە سووری سادە بووە ، چونکە ( الحلّة الحمراء ) دوو جلی یەمەنین وچنراون بەخەتی سوور لەگەڵ ڕەنگی ڕەشدا ..
گەرنا جلی سووری سادە ڕێگری لێ کراوە ، هەروەک لە ( صحيح البخاري) هاتووە کە پێغەمبەر ڕێگری کردووە لەجلی سوور ، .. جا دروستیەتی جلی سوور جێی تێڕامانە . بەڵام بەنیسبەت مەکوڕهیەوە ئەوا بەتەئکید مەکڕهەو باش نی یە ..
زاد المعاد 1/139 ، والله تعالى أعلم .

سەردان: ٣,٨٣٣ بەش: ئادابەکان