ئادابی مەجیلس : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابی مەجیلس
پرسیار:

ئایا ئادابەکانى کۆڕ و مەجلیس چیە؟

ئادابی مەجیلس :
1) سەلام کردن لەمەجلیس لەکاتی چوون ژوورەوە ودەرچووندا.
2) نابێ کەسێک هەستێنێت و خۆی لەجێگەکەی دانیشێت.
3) خۆبچووک کردنەوە وڕێگە دان بەکەسانی تر.
4) نابێ لەنێوان دوو کەسدا دانیشێت مەگەر بەئیزنی خۆیان نەبێت.
5) لەو جێگایەدا دادەنیشێت کە کۆتایی مەجلیسە.
6) نابێ لەناوەڕاستی مەجلیسدا دانیشێت.
7) گەر کەسێ لەجێگەیەک هەستا پاشان گەڕایەوە ئەوا ئەو لەپێشترە بەو جێگەیە تا کەسانی تر.
٨) دروستە پیاو لەبەر براکەی هەستێت وەک ڕێز.
9) پێویستە مەجلیسی چاک هەڵببژێردرێت.
10) دروست نییە دوو کەس بەنهێنی قسە بکەن وسێیەم پشت گوێ بخەن ئەگەر سێ کەس بن.
11) دروست نی یە گوێ لەقسەی کەسانێک بگیردرێت مەگەر بەئیزنی خۆیان نەبێت.
12) بەشێوەی ناڕێک دانانیشێت.
13) باش نی یە زۆر پێ بکەنێت.
14) باش نییە دەست دان لەبرین بەبەرچاوی کەسانی ترەوە.
15) گەر ئاوی خواردەوە دوای خۆی دەیدات بەلای ڕاستی.
16) باش وایە زیکری خودا بکرێت لەمەجلیسەکاندا.
17) سوننەتە پێش بەجێ هێشتنی مەجلیس دوعای کەفارەتی مەجلیس بخوێندرێت کە بریتی یە لە : (سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت، أستغفرك اللهم وأتوب إليك) 

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٠٢٤ بەش: ئادابەکان