ئادابەکانی دوعا و پاڕانەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئادابەکانی دوعا و پاڕانەوە
پرسیار:

ئایا ئادابەکانی دوعا و پاڕانەوە کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

دوعا و پاڕانەوە چەند ئادابێکی هەیە پێویستە ڕەچاو بکرێت:
1) دەست نوێژ گرتن.
2) سیواک کردن.
3) دەست بەرز کردنەوە وڕوو کردنە قیبلە.
4) حەمد وسوپاس کردنی خودا پێش پاڕانەوە و سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم.
5) پاڕانەوە بەناوە گەورەکانی خودا (الإسم الأعظم).
6) دان نان بەتاوانەکاندا.
7) سوور بوون لەدوعادا وپێدا گری کردن لێی.
٨) داوای شتی گەورە بکات چونکە هیچ شتێک لەلای خودا گەورە و قورس نییە.
9) ئیلحاح وپێداگری کردن.
10) دوبارە کردنەوەى پاڕانەوەکە سێ جار .
11) ئەو دوعایانە هەڵبژێرێت کە گشتگیرن.
12) پێش دوعاکە کردەوەیەکی چاکە بکات.
13) تەوسول دەکات بەو شتانەی کەڕێگە پێدراون.
14) تەماح وبەرزی هیمەت.
15) پێویستە مەبەستی کەسی دوعاکار چاک بێت.
16) بەدەنگی مامناوەند دەپاڕێتەوە نەزۆر بەرز و نەزۆر نزم.
17) دەربڕینی هەژاری و بێدەسەڵاتی خۆى بەرانبەر بە خودا.
18) خشوع و خۆ زەلیل کردن بۆ خودا.
19) گریان لەکاتی دوعادا.
20) خۆ شکاندنەوە لەدوعادا.
21) خۆ بەکەم زانین لەدوعادا و بەجلی کۆنەوە بپاڕێتەوە.
22) ئومێد وترسیشی هەبێت.
23) پاڕانەوە لەهەموو حاڵەتێکدا لەکاتی خۆشی وناخۆشی دا.
24)لەکاتی پاڕانەوەدا هەڵبژاردنی ناوێکی خودا کەلەگەڵ ئەو داواکاریەدا گونجاوە.
25) ڕەحمەتی خودا کورت نەکاتەوە لەکاتی دوعادا ، واتە : نابێ بڵێت خودایە ڕەحم بەمن بکە وڕەحم بەفڵان مەکە.
26) بۆ هەموو شتێکی گەورە وبچووک داوا لەخودا بکات.
27) لەگەڵ خۆیدا بۆ دایک وباوکیشی دەپاڕێتەوە.
28) لەگەڵ خۆیدا بۆ موسوڵمانان دەپاڕێتەوە.
29) سەرەتا بۆ خۆی دەپاڕێتەوە پاشان بۆ کەسانی تر.
30) ئەو کاتانە هەڵدەبژێرێت کەزیاتر دوعای تێدا قەبوڵە.
31) ئامین کردنی کەسانی تر بۆ دوعاکەی.
32) دوور کەوتنەوە لەدوعا کردن بەخراپە لەنەفسی خۆی وماڵ وکەس وکاری.
33) زۆر لەخۆی نەکات لەپاڕانەوەدا و بەشێوەی شیعر نەپاڕێتەوە.
34) ئیعڕابی دوعاکان ڕەچاو بکرێت بەڵام بەبێ زیادە ڕەوی.
35) لۆمەی نەفسی خۆی بکات.
36) بەو دوعایانە بپاڕێتەوە کەلەسوننەتدا هاتوون.
37) گومانی باش بردن بەخودا.

وەرگیراوە لە کتێبی : ئادابە ئیسلامییەکان ، کۆکردنەوەى دکتۆر عبداللطیف أحمد ، وەرگێڕانى : ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٤٨١ بەش: ئادابەکان