حوکمى خەوتن لە دواى نوێژی بەیانی و دواى نوێژى عەسر چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى خەوتن لە دواى نوێژی بەیانی و دواى نوێژى عەسر چیە؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بەنیسبەت نوستنی مرۆڤ لە دوای نوێژی بەیانی و نوێژى عەسرەوە هیچ بەڵگەیەک لەو بارەیەوە نەهاتووە ، بۆیە حوکمەکەی لەسەر ئەسڵەکەیە کەئەویش ئەوەیە دروستە وجائیزە ، بەڵام باشتر وایە مرۆڤ ئەو کاتە ئیستیغلال بکات بۆ ئەو شتانەی سودی دونیا وقیامەتی تێدایە .

بەنیسبەت نوستنی مرۆڤ لە دوای نوێژی بەیانی هیچ بەڵگەیەک لەو بارەیەوە نەهاتووە ، بۆیە حوکمەکەی لەسەر ئەسڵەکەیە کەئەویش ئەوەیە دروستە وجائیزە .

بەڵام عادەتی پێغەمبەر وهاوەڵان وا بوو کاتێ نوێژی بەیانیان دەکرد لەجێگەکەی خۆیان دادەنیشتن تاوەکو خۆر دەردەکەوت ، هەروەک لە (" صحيح مسلم 1/463 رقم 670 ") دا ، هاتووە و سەماکی کوڕی حەڕب دەڵێت : ( قلت لجابر بن سمرة أكنت تجالس رسول الله ؟ قال : نعم ، كثيراً ، كان لا يقوم من مصلاه الذي يصلي فيه الصبح - أو الغداة - حتى تطلع الشمس ، فإذا طلعت الشمس قام ؛ وكانوا يتحدثون ، فيأخذون في أمر الجاهلية ، فيضحكون ويتبسم ).

واتە : بەجابری کوڕی سەموڕەم گوت : ئایا تۆ لەگەڵ پێغەمبەردا دادەنیشتی ؟
گوتی : بەڵێ ، زۆر جار ، عادەتی وا بوو لەو جێگەیە هەڵ نەدەستا کە نوێژی بەیانی لێ دەکرد تاوەکو خۆر دەردەکەوت ، کاتێ خۆر دەرکەوتایە هەڵدەستا ؛ وگفتو گۆ وحیکایەتیان دەکرد وباسی سەردەمی نەفامیان دەکرد ، پێدەکەنین وزەردە خەنەیان دەکرد .

وەهەروەها پێغەمبەر داوای لەخودا کرد بەرەکەت بخاتە سەر لەبەیانی ئومەتەکەیەوە ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە ( صخر الغامدي )گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( اللهم بارك لأمتي في بكورها )
واتە : خودایە بەرکەت بخەرە سەر لەبەیانی ئومەتەکەمەوە .

جا دەڵێت : عادەتی پێغەمبەر وا بوو کاتێ جەیشێکی بەڕێ بکردایە لەسەرەتای ڕۆژدا بەڕێی دەکرد ، صەخر پیاوێکی بازرگان بوو ، بازرگانیەکەی لەسەرەتای ڕۆژدا بەڕێ دەکرد ودەوڵەمەند بوو و بوو بەخاوەن ماڵ .
ٲخرجه أبو داود والترمذي وابن ماجه بإسناد فيه جهالة ، وجاء ما يشهد له من حديث علي وابن عمر وابن عباس وابن مسعود وغيرهم - رضي الله عنهم جميعاً - .

هەر بۆیە هەندێ لەسەلەف پێیان باش نەبووە مرۆڤ دوای نوێژی بەیانی بنوێتەوە ، ابن أبي شيبة لە (مصنف)کەیدا ( 5/222 رقم 25442 ) بەسەنەدێکی صەحيح لە (عروة بن الزبير) ەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : كان الزبير ينهى بنيه عن التصبح ( وهو النّوم في الصّباح ) ، قال عروة : إني لأسمع أن الرجل يتصبح فأزهد فيه .

واتە : زوبەیر ڕێگری لەمنداڵەکانی دەکرد لەدوای نوێژی بەیانی بخەونەوە .
عوڕوە دەڵێت : کاتێ من بم بیستایە کەسێک دوای نوێژی بەیانی دەنوێتەو ئەوا خۆم لێی دەپاراست .

بەکورتی باشتر وایە مرۆڤ ئەو کاتە ئیستیغلال بکات بۆ ئەو شتانەی سودی دونیا وقیامەتی تێدایە ، خۆ ئەگەر نوستەوە بۆ ئەوەی بەهێز بێت بۆ ئەنجام دانی کارەکانی ئەوا دروستە ، بەتایبەت گەر بۆی نەگونجا بەڕۆژ بنوێت جگە لەو کاتە نەبێت ، وە ابن أبي شيبة لە (مصنف)کەیدا ( 5/223 رقم 25454 ) فەرموودەیەکی لە ( أبي يزيد المديني)ەوە گێڕاوەتەوە ودەلێت : (غدا عمر على صهيب فوجده متصبّحاً ، فقعد حتى استيقظ ، فقال صهيب : أمير المؤمنين قاعد على مقعدته ، وصهيب نائم متصبّح !! فقال له عمر : ما كنت أحب أن تدع نومة ترفق بك) .
واتە : عومەڕ چوو بولای سوهەیب وبینی نوستووە ، ڕاوەستا تا بەخەبەر هات ، سوهەیب گوتی :
پێشەوای باوەڕداران لەجێگای خۆیدا دانیشتووە وسوهەیبیش لەدوای نوێژی بەیانی نوستۆتەوە ؟!
ئیمامی عومەریش پێی فەرموو : پێم خۆش نەبوو واز لەخەوێک بێنی کە سودت پێ دەگەیەنێت .

وە بەنیسبەت نوستن دوای نوێژی عەسڕ ئەوەش بەهەمان شێوە دروستە وموباحە ، وهیچ فەرموودەیەکی سەحیح نەهاتووە لە پێغەمبەرەوە کەڕێگری کردبێت لەنوستن لەو کاتەدا .

وەئەوەی دەدرێتە پاڵ پێغەمبەر گوایە فەرموویەتی : (" من نام بعد العصر فاختلس عقله فلا يلومن إلا نفسه " )
واتە : هەرکەسێک دوای عەسر نوستەوە وعەقڵی تێک چوو ئەوا با تەنها لۆمە وسەر زەنشتی خۆی بکات .

ئائەمە فەرموودەیەکی باتڵە وسابت نەبووە لە پێغەمبەرەوە ، بڕوانە : " السلسة الضعيفة ، رقم : 39 " والله أعلم

سەردان: ٩,٢١٠ بەش: ئادابەکان