خواى گەورە دەفەرموێ : (وعلم آدم الأسماء كلها ) ئایا ئەو شتانە چی بوون کە خواى گەورە ئادەمى فێر کرد؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خواى گەورە دەفەرموێ : (وعلم آدم الأسماء كلها ) ئایا ئەو شتانە چی بوون کە خواى گەورە ئادەمى فێر کرد؟
پرسیار:

ئایا دەکرێت ئەم ئایەتەمان بۆ ڕوون بکەیتەوە : { " وعلم آدم الأسماء كلها ثم عرضهم على الملائكة"} [البقرة 31] .
واتە : خودا ئادەمی فێری ناوی هەموو شتەکان کرد پاشان داوای له فریشتەکانی كرد ناوی ئەو شتانەی پێ بڵێن .
جا ئایا مەبەبەست لە {كلها} چی یە وئەو زەمیرە بۆ کێ دەگەڕێتەوە ؟

ئیمامی ابن كثير رحمه الله لە تەفسيرەکەیدا لەتەفسیری ئەم ئایەتەدا : ( وعلم آدم الأسماء كلها ) دەڵێت :
بۆچوونی ڕاست ئەوەیە خودا ئادەمی فێری ناوی هەموو شتەکان کرد وهەروەها خودی شتەکان وکار کردەوەیان تەنانەت ناوی هەرچی شتە گەورە وبچوکەکان هەیە ، هەربۆیە ئیمامی بوخاری لەلەسەحیحەکەیدا لەتەفسیری ئەم ئایەتەدا لەکتابی تەفسیردا هێناویەتی جا ابن كثير ئەو سەنەدەی بوخاری هێناوە ، کەئەنەسی کوڕی مالیک لەپێغەمبەرەوە گێڕاویەتیەوە و فەرموویەتی : ( يجتمع المؤمنون يوم القيامة فيقولون : لو استشفعنا إلى ربنا فيأتون آدم فيقولون : أنت أبو الناس خلقك الله بيده وأسجد لك ملائكته وعلمك أسماء كل شيء ...) الحديث " ...
واتە : باوەڕداران لەڕۆژی دوایدا کۆدەبنەوە ودەڵێن :
گەر بچین بۆ لای پەروەردگار بۆ ئەوەی شەفاعەتی شەفاعەت کارێکمان وەربگرێت ودەچن بۆ لای ئادەم ودەڵێن :
تۆ باوکی هەموو خەڵکی وخودا بەدەستی خۆی دروستی کردووی وفریشتەکان سەژدەیان بۆ برووی وخودا ناوی هەموو شتەکانی فێر کردووی ...

ئائەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کەخودا ناوی هەموو شتەکانی فێری ئادەم کردووە ، هەربۆیە فەرموویەتی : {" ثم عرضهم على الملائكة "} واتە : ناولێ نراوەکان .ا.هـ.

و الحافظ ابن حجر لە ( الفتح ) [8/10] دا ، ئەو قسانەی هێناوە ودەڵێت : واختلف في المراد بالأسماء : (فقيل أسماء ذريته وقيل أسماء الملائكة وقيل أسماء الأجناس دون أنواعها وقيل أسماء كل ما في الأرض وقيل أسماء كل شيء حتى القصعة) .
واتە : زانایان جیاوازن لەبارەی ناوی ئەوشتانەوە و وتراوە : ناوی نەوەکانیەتی ، وەوتراوە : ناوی فریشتەکان ، وەوتراوە : ناوی جنسی شتەکان نەک جۆرەکانی ، وەوتراوە : ناوی هەموو ئەو شتانەی کەلەئەرزدا هەیە ، وەوتراوە : ناوی هەموو شتەکان تەنانەت ناوی قاپ وقاچاغیشە .

و الإمام الشوكاني لە فتح القدير(1/64) دا ، دەڵێت : (والأسماء هي العبارات والمراد أسماء المسميات قال بذلك أكثر العلماء وهو المعنى الحقيقي للاسم والتأكيد بقوله كلها يفيد أنه علمه جميع الأسماء ولم يخرج عن هذا شيء منها كائنا ما كان) . أهـ
واتە : ناو چەند دەستەواژەیەکە کەمەبەست لێی ناوی شتەکانە ، ئەمە بۆچوونی زۆربەی زانایانە کەئەوە مانای حەقیقی یە بۆ ناوەکە وبە{كلها} تەئکیدی کردۆتەوە و وا دەگەیەنێت کەهەموو ناوەکانی فێر کردووە وهیچ شتێک بەدەر نی یە ئیلا ناوەکەی فێر کردووە ، والله تعالى أعلم .

سەردان: ٢,٩١٥ بەش: تەفسیرى قورئان