بسم الله الرحمن الرحيم
ماناى ئایەتەكە ئەوەیەكەسێك كە قانت بێت واتە هەمیشە (گوێڕایەڵ)بێت، وەك كەسێك وایە گوێڕایەڵى بۆ خوا نەكات؟!. لەتەفسیرى البغوي دا بەرگى 4 لاپەڕە 81 بۆ دیارى كردنى ئەو هاوەڵە كە ئەم ئایەتەى لەسەر دابەزیوە ئەڵێت
عطاء وتوویەتى (أبو بكر)ە، الضحاك ئەڵێ (أبوبكر و عمر)ە، ابن عمر ئەڵێت (عثمان)ە، الكلبي ئەڵێت (ابن مسعود و عمار و سلمان)ە.
بەڵام هیچ دەقێك نەهاتووە بۆ تایبەت كردنى هیچ هاوەڵێك بەڵام ئەوەش بزانە سیفەتى هاوەڵان وا بووە وخواى گەورە بەراوردى كردوون لەم ئایەتەدا لەگەڵ كافراندا.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە