ئایا كە بتەوێ قورئان بخوێنیتەوە ئەگەر هەڵەشت كرد لە كاتى خوێندنەوەیدا ئەوە قەبوڵ دەبێ یان نا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كە بتەوێ قورئان بخوێنیتەوە ئەگەر هەڵەشت كرد لە كاتى خوێندنەوەیدا ئەوە قەبوڵ دەبێ یان نا؟

بسم الله الرحمن الرحيم

پێغەمبەرى خوا () فەرموویەتى:الماهر بالقرآن مع السفرة الكرام البررة والذي يقرأ القرآن ويتتعتع فيه وهو عليه شاق له أجران.
واتە: ئەو كەسەى كە بەچاكى قورئان بخوێنێ پلەى لەگەڵ فریشتە بەڕێزەكانى خواى پەروەردگاردایە، ئەوەش كە خوێندنەوەكەى لەسەر قورس بێت و هەڵەى تێدا بكات لەگەڵ هەوڵ دان بۆ ڕاست كردنەوەى ئەوا دوو پاداشتى بۆ هەیە.
لەم فەرموودەیەوە بۆمان ئاشكرا دەبێت كە ئەگەر هەڵەت كرد لە كاتى قورئان خوێندنەكەت دا ئەوا قەبوڵ دەبێت إن شاء الله.

ئەم پرسیارە لە لایەن (مامۆستا عدنان بارام)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٥٨١ بەش: زانستى تەجوید