لە زانستى تەجوید دا ئەم سێ زاراوەیە ماناى چیە (القراءة) و (الرواية) و (الطريق) ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە زانستى تەجوید دا ئەم سێ زاراوەیە ماناى چیە (القراءة) و (الرواية) و (الطريق) ؟

ڕوون كردنەوەی چەند زاراوەیەك (القراءة) و (الرواية) و (الطريق) :
(القراءة) :
گواستنەوەی سەنەدێكی موتەواترە بۆ پێغەمبەر () ئەمەش بریتیە لە مەزهەبێك كە ئیمامێك لە (10) ئیمامە قورئاخوێنەكان لەسەری دەڕۆن و موخالەفەی ئیمامەكانی تر دەكەن بەڵام لە ڕیوایەت و رێچكەكانیدا لەیەك دەچن. جیاوازیشی نیە كە موخالەفەكە لە دەربڕینی پیتدا بێت یان لە دەربڕینی شێوەدا بێت. هەموو قیرائەتێكیش دوو ریوایەتی هەیە. نموونەش وەكو: (قراءة الإمام عاصم) و (قراءة الإمام نافع)...هتد.
(الرواية) :
بریتیە لەو شێوازە تایبەتەی كە ڕاویەك لە ئیمامێكەوە دەیگێڕێتەوە. نموونەش وەكو: (رواية حفص عن الإمام عاصم) و (رواية شعبة عن الإمام عاصم) و (رواية ورش عن الإمام نافع) و (رواية السوسي عن ابي عمرو)...هتد.
(الطريق) :
بریتیە لەو ڕیگە شێوازەی كە كەسێك لە ڕاویەكەوە دەیگێرێتەوە هەرچەندە ئاستەكەشی نزم بێت، نموونەش وەكو: (رواية ورش عن الإمام نافع من طريق الأزرق) و (رواية قالون عن الإمام نافع من طريق أبي نشيط)... هتد.
نموونەیەك بۆ ئەم سێ‌ پێناسەیە بەیەكەوە:
دەوترێت ئەمە (قراءة الإمام نافع برواية ورش من طريق الأزرق) .

وەرگیراوە لە کتێبی : هەگبەی پڕ سوود لە زانستی تەجوید
كۆكردنەوە و نووسینی : خزمەتكاری قورئان (رزگار محمد كریم) كەلاری
مۆڵەت پێدراو بە (القراءات العشر الصغرى والكبرى)

سەردان: ٣,١٥٧ بەش: زانستى تەجوید