سوود و گرنگی و ئامانجی زانستی تەجوید چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوود و گرنگی و ئامانجی زانستی تەجوید چیە؟

سوود و گرنگی و ئامانجی زانستی تەجوید:
لە گرنگیەكانی زانستی تەجوید ئەوەیە: زانایان پێیان وایە كە ئەم زانستە یەكێكە لە زانستە شەرعیەكان و بەڵكو باشترینی زانستەكانە چونكە پەیوەستە بە فەرمایشتەكانی پەروەردگارەوە كە قورئانە.
لە سوودەكانی جوان خوێندنەوەی قورئان ئەوەیە نوێژیش ڕاست و درووست دەكات كە یەكێكە لە ڕوكنەكانی ئیسلام.
جوان خوێندنەوەی قورئان واتە خوێندنەوەی بەو شێوەیەیی كە پێغەمبەری سەروەرمان خوێندویەتەوە ئەمەش واتە شوێن كەوتنی ئەو ئازیزە .
ئامانجی زانستی تەجوید پاراستنی زمانە لە هەڵەكردن لە قورئانی پیرۆز كە كتێبی پەروەردگارمانە. نهاية قول المفيد ص13.
ئامانجی زانستی تەجوید پاراستنی زمانە لە هەڵەكردن لە ووشەكانی قورئانی پیرۆز. هداية القاري الى تجويد كلام الباري 1/46 ، فن الترتيل وعلومه 2/516.

وەرگیراوە لە کتێبی : هەگبەی پڕ سوود لە زانستی تەجوید
كۆكردنەوە و نووسینی : خزمەتكاری قورئان (رزگار محمد كریم) كەلاری
مۆڵەت پێدراو بە (القراءات العشر الصغرى والكبرى)

سەردان: ٣,٦٤١ بەش: زانستى تەجوید