قورئان خوێن دابەش دەبێت بۆ چەند جۆر؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
قورئان خوێن دابەش دەبێت بۆ چەند جۆر؟

جۆرەكانی قورئان خوێن
قورئان خوێن دابەش دەبێت بۆ سێ‌ جۆر :
1 ـ چاكە كار و پاداشت وەرگر (المحسن المأجور):
ئەو كەسەیە كە هەوڵ دەدات و فێری یاسا و ڕێساكانی قورئان خوێندن دەبێت و بەجوانی بە ئەنجامی دەگەیەنێت ، لە ڕووی بەجێ‌ گەیاندی سیفاتی پیتەكان و دەركردنیان لە شوێنی خۆیان و وەستان و دەست پێكردنی دروست و ...هتد.
2 ـ خراپەكار و تاوانبار (الـمسيء الآثم):
ئەو كەسەیە كە دەتوانێت هەوڵ بدات و فێری یاسا و ڕێساكانی قورئان خوێندن ببێت ، بەڵام ئەو كارە ناكات و تەمەڵی دەكات ، ئەمەش بەهۆی هەواو ئارەزووەوە شێوازی نادروست دەخوێنێت یان بەهۆی تەمەڵیەوە و یان ...هتد.
3 ـ بەهانەدار (الـمعذور):
ئەو كەسەیە كە هەوڵ دەدات فێری یاسا و ڕێساكانی قورئان خوێندن ببێت ، بەڵام ناتوانێت ئەو كـارە تـەواو بكات و بگـاتە ئەوەی كە بە جـوانی ئەنجامی بدات ، ئەمـەش بە هۆی كێشەی زمانیەوە یان نەتواناییەوە یان ... هتد
بڕوانە : (أصوات القرآن كيف نتعلمها و نعلمها ص33) و (المذكرة في أحكام التجويد ص2)

وەرگیراوە لە کتێبی : هەگبەی پڕ سوود لە زانستی تەجوید
كۆكردنەوە و نووسینی : خزمەتكاری قورئان (رزگار محمد كریم) كەلاری
مۆڵەت پێدراو بە (القراءات العشر الصغرى والكبرى)

سەردان: ٤,٣٠٨ بەش: زانستى تەجوید