دروستە پێش خەوتن قورئان هەڵبكەیت و ئەنجا بخەویت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە پێش خەوتن قورئان هەڵبكەیت و ئەنجا بخەویت ؟

بسم الله الرحمن الرحيم

بەڵێ دروستە، چونكە قورئان خوێندن لە ماڵدا دەبێتە هۆی دابەزینی ڕەحمەتی خوا بە سەر ئەو ماڵەدا، وە لەوانەیە فریشتە و جنۆكەكان گوێی لێ بگرن و سوودی لێببێنن، وە دەبێتە هۆی دووركەوتنەوەی شەیتان و جنۆكە خراپەكان لە خۆتان و ماڵ و منداڵتان بە تایبەت سورەتی (البقرة) چونكە پێغەمبەر () فەرموویەتی: ((اقرءوا سورة البقرة في بيوتكم فإنَّ الشيطان لا يدخل بيتاً يقرأ فيه سورة البقرة)) [صحيح الـجامع رقم: (1170)] .
واتە: سورەتی (البقرة) بخوێنن لە ماڵەكانتاندا چونكە شەیتان ناچێتە ناو ماڵێكەوە كە سورەتی (البقرة) تێدا بخوێنرێت.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٧٢٠ بەش: قورئانی پیرۆز