ئایا درووستە منداڵ دەست بدات لە قورئانى پیرۆز؟
هیچ بەڵگەیەكى (صەحیح)مان نیە، كە ڕێگرى بكات لەوەى كەسێك، كە منداڵ بێت و هێشتا باڵغ نەبوبێت، دەست لە قورئانى پیرۆزەوە بدات، یان هەڵى بگرێت، بەڵام بە مەرجی ئەوەى كە لاشەى پیسیەكى واى پێوە نەبێ، كە ترسی ئەوەى لێ بكرێ بەر قورئانەكە بكەوێت، لەبەر ئەوە باش وایە منداڵ پاكوخاوێنى خۆى ڕابگرێت لەكاتى دەست لێدان و هەڵگرتن و خوێندنەوەى، وە ئەگەر ئەو مناڵە تەمەنى لە شەش حەوت ساڵ زیاتر بوو ئەوا دەستنوێژ بگرێت و پاشان دەستى لێ بدات و هەڵى گرێت، ئەوا بێگومان باشترە، ئەمیش لەبەر (احتراما للمصحف وخروج من الخلاف)، واتە: وەك ڕێزگرتن لە قورئانى پیرۆز و دەرچون و ڕەزگاربوون لە ڕاجیایی و خیلاف، خواش زاناترە.
بۆ ئەم وەڵامە سود وەرگیراوە لە کتێبی : (نیعمەتی ڕەحمان لـە ڕونكردنەوەی بابەتە فیقهی و عەقیدەییەكانی پەیوەست بە قورئـان) لە نوسین و ئامادەکردنى : د. هردی صدیق