مەرجەکانی ئەو خۆڵەی بۆ تەیەموم بەکاردەهێنرێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەرجەکانی ئەو خۆڵەی بۆ تەیەموم بەکاردەهێنرێت
پرسیار:

ئایا مەرجە ئەو خۆڵەى كە تەیەمومى پێ دەكرێت تۆزى هەبێت؟ وە ئایا ئایەتى :( فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ) (المائدة: من الآية6) بڕگەى (مِنْهُ ) بەڵگەیە بۆ ئەوەى مەرج بێت تۆز و خۆڵى هەبێت؟

وتەى پەسەند ئەوەیە كە مەرج نییە ئەو خۆڵە تۆزى هەبێت، بەڵكو ئەگەر لەسەر زەویەك تەیەمومى كرد ئیتر دروستە با تۆز و خۆڵى هەبێت یان نا، بینا لەسەر ئەمەش ئەگەرهاتوو باران بەسەر زەویەكدا بارى و كەسەكە هەردوو دەستى كێشا بەزەویدا و هێناى بەدەموچاو و ناولەپیدا دروستە ئەگەرچی زەویەكەش تۆزى نەبێت لەم حاڵەتەدا لەبەر ئایەتى: ( فَتَيَمَّمُوا صَعِيداً طَيِّباً فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ)(المائدة: من الآية6) واتە: هەردوو دەستان بە ڕووى زەویدا بدەن ، و پاشان بیهێنن بەڕوومەت و بە دەستەكانتاندا. وە هەروەها پێغەمبەرى خوا لەگەڵ هاوەڵانیدا جارى وا هەبووە سەفەریان كردووە بۆ شوێنانێك كە لم نەبێت لێى نەبووە وە بارانیشیان تووش بووە و ئەوانیش تەیەمومیان كردووە وەكو چۆن خواى گەورە فەرمانى كردووە، جا بۆیە وتەى پەسەند ئەوەیە ئەگەر كەسێك تەیەمومى لەسەر زەوى كرد ئەوا تەیەمومەكەى دروست وتەواوە ئیتر تۆزى پێوە بێت یان نا.

بەڵام بڕگەى (مِنْهُ ) كە پرسیارى لەسەر كرد ئەوا بۆ سەرەتا و دەستپێكە نەوەك بۆ (تبعيض)وە تەنانەت سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە كە فووى كردووە بە هەردوو دەستیدا كاتێك كێشاویەتى بەزەویدا(١).

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 


) أخرجه البخاري، كتاب التيمم، باب المتيمم هل ينفخ فيهما (338) .

سەردان: ١,١١٢ بەش: تەیەموم