حوکمی نوسینی ئایەتی قورئانی پیرۆز لەسەر قاپ و دەفری خواردن و خواردنەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوسینی ئایەتی قورئانی پیرۆز لەسەر قاپ و دەفری خواردن و خواردنەوە
پرسیار:

ئایا دروستە هەندێك لە ئایەتى قورئان ( بۆ نمونە ئایەتى كورسی) لەسەر قاپ ودەفرى خواردن وخواردنەوە بنووسرێت بە مەبەستى چاكبوونەوە پێى؟

دەبێت ئەوە چاك بزانین كە كتێبەكەى خوا – عز وجل – زۆر لەوە بەرزتر و شكۆدارترە كە بەو ئەندازەیە بێڕێز بكرێت و كەمنرخ سەیربكرێت، چۆن دڵ و ناخى كەسێكى باوەڕدار بەوە ئاسوودە دەبێت كە كتێبەكەى خوا و تەنانەت گەورەترین ئایەت كە ئایەتى كورسیە بخرێتە سەر قاپێك و ئەویش لێى بخواتەوە و دواتر فڕێ بدرێت لەماڵدا و منداڵان یارى پێ بكەن؟!
 ئەم كارە گومانى تێدا نیە كە حەرامە، وە ئەوەشى كە لەو قاپ وقاچاخانەى لایە پێویستە لەسەرى كە هەوڵ بدات بیانسڕێتەوە یان بیبات بۆلاى كارگە و دروستكارەكەى تا ئایەتەكە بسڕێتەوە، ئەگەر ئەوەش نەتوانرا ئەوا با لەشوێنێكى پاكدا چاڵێك بكات و تێیدا بیشارێتەوە، بەڵام ئەگەر بیهێڵێتەوە لەماڵدا و منداڵان یارى وشەقشەقێنى پێ بكەن و بەسووك سەیرى بكەن ئەوا نادروست و حەرامە و شیفاوەرگرتن لە قورئان بەم شێوازە لە سەلەفەوە نەهاتووە ڕەزاى خوایان لێ بێت.     
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٣,٣١٠ بەش: قورئانی پیرۆز