ئایا جائیزە قورئان بخوێنم بەڵام بەبێ‌ خوێندنەوەی پیتەكان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جائیزە قورئان بخوێنم بەڵام بەبێ‌ خوێندنەوەی پیتەكان؟
پرسیار:

ئایا جائیزە قورئان بخوێنم بەڵام بەبێ خوێندنەوەی پیتەكان، واتە بە سەیركردن قورئان و خوێندنەوەی لە دڵەوە، ئایا هیچ پاداشتم دەست دەكەوێ ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
نەخێر ئەمە پاداشتی نیە، واتە پاداشتی قورئان خوێندنی دەست ناكەوێت تا پیتەكان نەخوێنیتەوە، چونكە ئەم كارە قورئان خوێندنی پێ ناوترێت، تا زمان و لێوەكان نەجوڵێت، كەسێ كە سەیری دێڕەكان بكات و بە دڵ بخوێنێ ئەمە خوێندنی پێ ناوترێ و نابێت موسوڵمان خوی فێری ئەم جۆرە كارانە بكات، چونكە ئەم كارە وا لە موسوڵمان دەكات كە ڕابێت لە سەر ئەم كارە و ئەنجامەكەش ئەوەیە كە ڕۆژانە بەرچاومان دەكەوێت، دەبینین هەندێ خەڵكی لاپەڕەكان هەڵ دەداتەوە و سەری دەجوڵێنێ بەلای ڕاست و چەپدا و سەیری دێڕەكان دەكات و لە ماوەیەكی كەمدا ئەم لاپەڕەیەش هەڵ دەداتەوە و بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت كە ئاشكرایە پیت و وشەكان ناخوێنێتەوە، هەربۆیە پاداشتی قورئان خوێندنیشی دەست ناكەوێت،جگە لەوەش پاداشت و خێرێكی زۆر و گەورەیان لە دەست دەچێت بەم جۆرە خوێندنە.
(الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله)

سەردان: ٤,٣٤٠ بەش: قورئانی پیرۆز