حوكمی ماچ كردنی قورئان چییە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ماچ كردنی قورئان چییە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ماچ كردنی قورئان بیدعەیە، چونكە كەسی ماچكەر دەیەوێت بەو كارەی عیبادەتێك ئەنجام بدات و نزیك بێتەوە لە خوای گەورە، ئەوەش زانراوە كە عیبادەتكردن و لە خوا نزیك بوونەوە دەبێت تەنها بە پێی شەرعی خودا بێت و ئەم كارەش بە شەرع دانەنراوە وە لە سەردەمی پێغەمبەردا () كە قورئان نوسابووەوە كەچی بە هیچ شێوەیەك نەبینراوە ونەبیستراوە كە خودی پێغەمبەر () یان یەكێك لە هاوەڵە بەڕێزەكانی ئەو كارەیان كردبێ هەربۆیە ماچ كردنی قورئان بیدعەیە و نابێت بكرێت كەچی هەندێ خەڵكی دەبینین ماچی دەكات و دەیخاتە سەر ڕوومەت و گۆنای یان نێوچاوانی دەخاتە سەر وەك بڵێی سوجدەی لەسەر دەبات كە ئەمەش كارێكی نابەجێیە.
[الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله]

سەردان: ٦,٤٢٦ بەش: قورئانی پیرۆز