ئایا دروستە بۆ ئافرەتی شوونەكردوو كە مكیاژ بەكاربهێنێ‌ ‏لەكاتێكدا ئەگەر دەرنەچێت و ڕووبەڕوی پیاوی بێگانە نەبێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ ئافرەتی شوونەكردوو كە مكیاژ بەكاربهێنێ‌ ‏لەكاتێكدا ئەگەر دەرنەچێت و ڕووبەڕوی پیاوی بێگانە نەبێتەوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بەڵێ‌، بۆی هەیە خۆی جوان بكاتەوە لای كەس وكاری خۆی ‏ئاساییە، بە بەكارهێنانی جوانكاری لە جل وبەرگ ودەم وچاوو جگە ‏لەوانیش، وە دوورنیە خوازبێنی كەری بێت ولەسەر ئەو حاڵەتە جوانە ‏بیبینێت، یاخود ئافرەتێك بێتە سەیری كە بۆ كوڕەی یان براكەی ‏سەیری بكات، بەهەرحاڵ مەبەست ئەوەیە هیچی تێدا نیە كە خۆی ‏بڕازێنێتەوە بەمەرجێك نامەحرەم نەیبینێت. ‏
الشیخ عبدالعزیز بن باز – فتاوی نور علی الدرب

سەردان: ٢,٨٩١ بەش: ئافرەتان