حوكمى دانانى ددانى ئاڵتونى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى دانانى ددانى ئاڵتونى
پرسیار:

حوكمى دانانى ددانى ئاڵتونى چییە؟

دانانى ددانى ئاڵتونى بۆ پیاوان دروست نییە مەگەر بۆ پێویستى نەبێت، چونكە پیاو حەرامە لەسەرى ئاڵتون بپۆشێت و خۆى پێ بڕازێنێتەوە، بەڵام ئافرەت ئەگەر عادەت و خووى ئافرەتان وەهابوو كە خۆیان بڕازێننەوە بە دانانى ددانى ئاڵتونى ئەوا ئاساییە و هیچی تێدا نییە دایبنێن و بۆیشیان هەیە ددانەكە بە ئاڵتون دابپۆشن ئەگەر عادەتى خۆجوان كردنەوەیان وەهابوو وە ئیسراف و زێدەڕۆییش نەبێت، لەبەر فەرموودەى پێغەمبەرى خوا كە دەفەرموێت: ((أحل الذهب والحرير لإناث أمتي))(1).
واتە: ئاڵتون و ئاوریشم حەڵاڵ كراوە بۆ مێینەى ئوممەتەكەم. وە ئەگەریش ئافرەتەكە یان پیاوەكە مردوو وە ددانێكى ئاڵتونى پێوەبوو كە لەبەر پێویستى داینابوو ئەوا هەڵدەكێشرێت لەحاڵەتێكدا نەبێت كە ترسی ئەوە هەبێت پوكى ناودەمى كەسەكەش ببڕێت لەگەڵیدا و تێك بچێت، ئەوەش لەبەر ئەوەى ئاڵتون بە ماڵ و پارە هەژمار دەكرێت و دەبێتە بەشە میراتى و بۆ میراتگران بەجێ دەمێنێت بۆیە هێشتنەوە و لەگۆڕنانى ئەو ماڵەش لەگەڵ مردووەكەدا بە فێڕۆدانى ماڵ دادەنرێت و نابێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

 

([1]) أخرجه الترمذي، كتاب اللباس، باب ما جاء في الحرير والذهب (1720)، والنسائي، كتاب الزينة، باب تحريم الذهب على الرجال (5163) .

سەردان: ١,٥٥٨ بەش: ئادابەکان