ئایا پیسی بە جگە لە ئاو پاك دەبێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پیسی بە جگە لە ئاو پاك دەبێتەوە؟
پرسیار:

ئایا پیسی بە جگە لە ئاو پاك دەبێتەوە؟ وە ئایا ئەو هەڵمەى كە ئوتوى پێ دەشۆررێت پاككەرەوەیە؟

لابردنى پیسی خودى خۆى مەبەست نییە لە عیبادەتدا، واتە خواپەرستیەكى سەربەخۆ نییە، بەڵكو بریتیە لە خۆ رزگار كردن لە شتە پیسەكە كە لابچێت ئیتر بەهەر شتێك بێت و شوێنەوارى نەمێنێت ئەوا دروست وتەواوە، وئەو شتە دەبێتە پاككەرەوە بۆى، ئیتر ئاو بێت یان بەنزین یان هەر پیسی لابەرێكى تر، جا هەركە خودى پیسیەكە لاچوو یان لابرا بەهەر شتێك بێت ئەوا بە كردارى پاككردنەوە هەژمار دەكرێت، تەنانەت لەسەر بۆچوونى شێخى ئیسلام ابن تیمیە دەڵێت ئەگەر بە خۆر و هەوایش بێت ئەوا شوێنەكە پاك دەبێتەوە، چونكە وەكو ووتم: شتێكى پیس لەهەر كوێدا بینرا ئەوا شوێنەكە پیس دەبێت و هەركاتیش لابرا ئەوا شوێنەكە دەگەڕێتەوە سەر پاكێتى خۆى و بەهەر شتێكیش كە پیسیەكە لاببات ئەوا پاكژكەرەوەیە بۆى – ئیلا ڕەنگێك نەبێت كە چاوپۆشی لێكراوە-. هەربۆیە لەسەر بنەماى ئەوە دەتوانین بڵێین ئەو هەڵمەش كەبەكاردێت بۆ شۆردنى هەندێ شت بە پاككەرەوە هەژمار دەكرێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٢,٠٦٦ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان