لە پاش میز ئاوێكی سپی دەردەچێت هۆكار و حوكمی چى یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە پاش میز ئاوێكی سپی دەردەچێت هۆكار و حوكمی چى یە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
ئەو ئاوە سپى یە لیكەی كە ڕاستەوخۆ لە پاش میزكردنەوە دەردەچێت پێی دەوترێت (وەدی).
حوكمەكەی ئەوەیە كە پیسە وەك میز، بۆیە دەبێت خۆت پاك بكەیتەوە لێی وەك چۆن خۆت لە میز پاك دەكەیتەوە لە پاش میزكردن، وە ئەگەر بەر جلی ناوەوەت كەوت ئەوا تەنها ئەو جێگایە دەشویت كە بەری كەوتوە، وە بە دەرچوونی ئەم ئاوە لەش گران نابێت، بۆیە پێویستی بە خۆشۆردن و غوسل كردن نى یە.
بەڵام بە نیسبەت هۆكارەكەیەوە، ئەوا دەتوانیت پرسیار بكەیت لە پزیشكی پسپۆر لە بواری (الـمجاري البولية)دا.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٧,١٢٩ بەش: شتە پیسەکان و پاککردنەوەیان