ئایا دروستە كەسێك لەشی گران بێت مریشك سەرببڕێت، ئایا دەست لەخەنە گرتن بۆ پیاوان و ئافرەتان دەسنوێژ بەتاڵ دەكاتەوە؟
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
أ ـ كەسی لەشگران دروستە مریشك وئاژەڵى تر كەگۆشتیان دەخورێت سەرببڕێت وە إن شاء الله هیچی تێدا نى یە.
ب ـ دەستنوێژی كەسێك كەدەستی گرتبێت لەخەنە دروستە پیاو بێت یان ئافرەت.
بڕوانە كتێبی: (فتاوى اللجنة الدائمة): (22 / 315).
تێبینى: ئەم پرسیار و وەڵامە لە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست لەگۆشەى (وەڵامى شەرعى بۆ پرسیارى خوێنەران بڵاوكراوەتەوە). لە ئامادەكردنى بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد