من تووشبوویەكم بە نەخۆشی دەرچوونی غازات، ئایا حوكمی من وەكو كەسێك وایە كە گرفتارە بە میزە چركە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
من تووشبوویەكم بە نەخۆشی دەرچوونی غازات، ئایا حوكمی من وەكو كەسێك وایە كە گرفتارە بە میزە چركە
پرسیار:

من تووشبوویەكم بە نەخۆشی دەرچوونی غازات، ئایا حوكمی من وەكو كەسێك وایە كە گرفتارە بە میزەچركە یان نا؟ وە دوعای شیفام بۆ بكەن.

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
داواكارین لە خوا كە شیفات بدات، دەڵێم: ئەم غازاتەی كە تووشت بووە، ئەگەر نەتوانی بیگریتەوە ئەوا بەتەواوەتی وەكو میزەچركە وایە، هەربۆیە دەستنوێژمەگرە دوای كاتی نوێژەكە نەبێت(واتە بۆ ئەوەی چاوەڕێ نەكەی هەركە دەستنوێژت گرت ڕاستەوخۆ نوێژەكە بكەیت بە جماعەت)، وە ئەگەر دەستنوێژت گرت و شتێكت لێوە دەرچوو ئەوا دەستنوێژەكەت نەشكاوە هەتا كاتی نوێژەكەی تر دێت، وەئەگەر كاتی نوێژەكەی تر هات ئەوا دیسان دوای داخل بوونی كاتی نوێژەكە دەستنوێژێكی تر بگرەوە، وە من ئامۆژگاریت دەكەم بەوەی كە بڕۆیت بۆ سەردانی دكتۆرێكی شارەزا لەوبوارە بەڵكو خوا شیفای دای لەسەر دەستی.
فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [1]
الصلاة > صلاة أهل الأعذار الطهارة > نواقض الوضوء

سەردان: ٥,٦٠١ بەش: پاك و خاوێنى