بە هۆی وەسوەسە و قەلەقی گومانی هەیە لەدەرچوونی مەنی یاخود مەزی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بە هۆی وەسوەسە و قەلەقی گومانی هەیە لەدەرچوونی مەنی یاخود مەزی
پرسیار:

من ماوەیەکی زۆر توشی وەسوەسە وقەلەقی بووم بەڵام لەهەمووی ڕزگارم بوو بەهۆی گوێنەدان پێی ، بەڵام وا ماوەیەکە دوو بارە توشی وەسوەسەیەک بوومە وهەست بەسەر ئێشە دەکەم لەبەر زۆر بیرکردنەوەم لێی ، وئایا نوێژەکانم دروستە یاخود نا ، هەست بەدەرچوونی مەنی یاخود مەزی دەکەم لەکاتێکدا دەزانم جیاوازی نێوان چی یە بەڵام ناتوانم جیاوازی بکەم لەنێوانیاندا ومن گومانم لادروست دەبێت بەدەرچوونی مەزی تەنانەت بەقسەکردن لەگەڵ کەسێکدا یاخود لەکاتی بینینی ئافرەتێک کاتێ دەست نوێژم هەیە . 
وە بەهۆکاری ئەوە من زۆر جار ئارەزووم دەجوڵێت لەکاتێکدا من تەماشای وێنەی خراپ ناکەم بەڵام وێنەیەک لەبەر چاوم دوو بارە دەبێتەوە هەر چەند پێشتریش بینیبێتم لەگەڵ ئەوەشدا خۆم دەگرم وا دەری دەبڕم هەست بەهیچ ناکەم وبەو هۆیەوە هەڵدەستم وتەماشای تەلەفیزۆن ناکەم بەڵام ترسم لەوە هەیە مەنی دابەزیبێت ، ومن دەمەوێ ئەوە بزانم ئایا مەنی تەنها بەدەستپەڕ و جیماع دەردەچێت ؟ من زۆر جار خۆم دەشۆرم بەو هۆیەوە ودەست نوێژەکانم دوو بارە دەکەمەوە چونکە دەترسم مەزیم دابەزبێت بەهۆی بیرکردنەوەوە لەکاتێکدا بیر کردنەوەکە بەبێ ویستی خۆمە بەڵام کاتێ بیر دەکەمەوە دەترسم مەنی دابەزی بێت ، بەئومێدی ئەوەی وەڵامم بدەنەوە چونکە من خەریکە دەمرم .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

پێویستە گوێ بەو وەسوەسەش نەدەیت ، دواتر جوڵانی ئارەزوو مانای ئەوە نی یە شتێکی لەگەڵ دەرچێت ، نە مەنی و نە مەزی ، ودەرچوونی مەنی بەوەی باست کردووە زۆر زەحمەتە  . 
جا گەر دڵنیا بووی لەدەرچوونی شتێک ئەوە مەزیە ، وئەگەر دڵنیا نەبووی شتێکت لێوە دەرچووە ئەوا گوێی پە مەدە ، وپێویست نی یە لەسەر بەدوادا چوون ولێ کۆڵینەوەی لێ بکەیت ؛ چونکە ئەسڵ وایە هیچ دەرنەچووە ، بەتایبەت کاتێ کەمرۆڤ توشی شتێک لە وەسوەسە دەبێت ، لەم حاڵەتەدا بۆ ئەو زیاتر پێویستە گوێی پێ نەدات ولێی نەکۆڵێتەوە .

هەر بۆیە ئامۆژگاریمان بۆ تۆ ئەوەیه :
یەکەم : تەماشای تەلەفیزۆن نەکەیت وەک فلیم ودراما ئەوانەی کەشتی حەرامیان تێدایە وەک ئەو فلیمانەی کەسۆزداری تێدایە وماچی یەکتر دەکەن وقسەی خۆشەویستی وڕومانسی دەکەن .

دووەم: تێکەڵ نەبوون لەگەڵ ئافرەتاندا لەکاتی کار کردن یاخود خوێندن وجگە لەمانەش ، وقسە نەکردن لەگەڵیان تەنها بەپێی پێویست نەبیت بەقسەیەکی کورت و جدی نەبێت .

سێیەم : پاراستنی چاو لەتەماشا کردنی ئافرەتان جا لەتەلەفیزۆن بێت یاخود جێگەی دیکە ، ئەوەش وەک جێ بەجێ کردنی ئەم ئایەتە پیرۆزه : [قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ]  النور/31
واته: ئه‌ی محمد - - به‌ پیاوانی باوه‌ڕداران بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن له‌ تێڕوانینی حه‌رام (چونكه‌ زیناى چاو بریتییه‌ له‌ تێڕوانینى حه‌رام) وه‌ دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت .

چوارەم: گوێنەدان بەدەرچوونی مەنی یاخود مەزی ، و لێ نەکۆڵینەوە ونەگەڕان ورد نەبوونەوە لێی ، وئامۆژگاری کەسی توش بوو بە وەسوەسە دەکرێت جلی ژێرەوەی ئاو پرژێن بکات بەڵکو ڕزگاری بێت لەوەسوەسە ، لەبەر ئەوەی هەرکات هەستی بەتەڕی کرد بڵێت ئەوە شوێنەواری ئاوەکەیە .

پێنجەم: ئامۆژگاریت دەکەین بەزیکر کردن وخوێندنی قورئان ، وپارێزگاری کردن لەنوێژەکان لەکاتی خۆیاندا ، ئەوە چارەسەرێکی بەسوودە بۆ ڕزگار بوون لەوەسوەسە وبیر کرنەوەی خراپ ، هەروەک ئامۆژگاریت دەکەین بەوەی هاوەڵی کەسانی چاک بکەیت ، وکاتەکانت بەشتی سوود بەخش بەسەری بەریت ئەوانەی کەسوودی دونیا ودوا ڕۆژیان تێدایە .
نسأل الله لنا ولك التوفيق والسداد .
والله أعلم .

سەردان: ٥,٠٩٠ بەش: خۆشۆردن (غوسل)