من وەکو ئافرەتێک ماوەیەکی کەمە توشی چەند ترسێک بوومە ، یەکەمیان ئەوەیە: من دەترسم لەنەخۆشی ، بەتایبەت نەخۆشی شێرپەنجە ، تەماشای جەستەی خۆم دەکەم هەست بەوە ناکەم نەخۆش بم ، بەڵام بەکەمترین ئازار ترس دام دەگرێت ، تاوەکو وام لێ هاتووە نوێژەکانم بەخشوعەوە ناکەم ، ، وناتوانم زیکر بکەم لەبەر زۆری ترس وژیانی لێ تێک داوم ، من خودام خۆش دەوێت ، وئومێدم بەڕەحمەتى هەیە ، بەڵام من لەدوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ ڕزگار بوونە لەمە ، وا هەست ئەکەم خەریکە غەرق دەبم .
داواکارم هاریکاریم بن بەدوعا بەوەی لەش ساغ بم ، جا ئایا ئەوە نەخۆشی دەروونیە ، یاخود وەسواسی شەیتانە ، وئایا دوعایەک هەیە مرۆڤ ڕزگار کات لەخەفەت ؟
توخوا دوعام بۆ بکەن ، تەنانەت ماڵەوەمانیش زۆر توشی قەلەقی بوون وترسیان لێم هەیە .
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەکەم:
ئەوە بزانە سەرچاوەی ئەو ترسە شەیتانە ، بۆیە داوای هاریکاری لەخودا بکە بەڵکو زاڵت بکات بەسەری دا ، و ئاگاداری فێڵ وتەڵەکەی شەیتان بە ، وزۆر پەنا بگره بەخودا لێی .
خوای گەورە فەروویەتی : ( إِنَّمَا ذَلِكُمُ الشَّيْطَانُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَاءَهُ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ) آل عمران/ 175 .
واته: ئه‌وه‌ی كه داتانئه‌نیشێنێت و نایه‌لێ ده‌رچن بۆ جیهاد وه ئه‌تانترسێنێ ئه‌وه ته‌نها شه‌یتانه كه ترسی دۆسته‌كانی خۆی له كافران ئه‌خاته دڵی باوه‌ڕدارانه‌وه ، به‌ڵام ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه له‌وان مه‌ترسن و ترسی كافرانتان نه‌بێ، ئێوه ته‌نها له من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن .
( الحافظ ابن كثير ) دەڵێت :
واتە : کاتێ ویستی توشی دڵەڕاوکێتان بکات ،وتوشی گومانتان بکات ، ئەوا پشت بەمن ببەستن ، هەروەک خودا فەرموویەتی : ( أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ وَيُخَوِّفُونَكَ بِالَّذِينَ مِنْ دُونِهِ وَمَنْ يُضْلِلْ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ * وَمَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُضِلٍّ أَلَيْسَ اللَّهُ بِعَزِيزٍ ذِي انْتِقَامٍ * وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ قُلْ أَفَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ إِنْ أَرَادَنِي اللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَاشِفَاتُ ضُرِّهِ أَوْ أَرَادَنِي بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَاتُ رَحْمَتِهِ قُلْ حَسْبِيَ اللَّهُ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ الْمُتَوَكِّلُونَ ) الزمر/ 36 – 38 .
واته: مه‌گه‌ر خوا به‌س نیه که پشتیوان بێت بۆ به‌نده‌ی خۆی که پێغه‌مبه‌ره (ﷺ)، که‌چی ئه‌وان تۆ ده‌ترسێنن به شتی تر جگه له خوا، خۆ ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات و سه‌ری لێبشێوێنێت، ئیتر که‌س ناتوانێت ده‌ستی بگرێت و ڕێنمویی بکات.
ئه‌وه‌ش که خوا هیدایه‌تی بدات و ڕێنموویی بکات و بیخاته سه‌ر ڕێی ڕاست، که‌س ناتوانێت گومڕای بکات، مه‌گه‌ر هه‌ر خوا باڵاده‌ست و تۆڵه‌سێنه‌ر نیه (له تاوانکارو تاوانباران)؟
ئه‌گه‌ر له بێ باوه‌ران بپرسیت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؛ بێ دوودڵی و به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: خوا، باشه؛ پێمان بڵێن: ئه‌وه‌ی هاواری لێ ده‌که‌ن له جیاتی خوا، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه بیه‌وێت تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کم بکات، ئایا ئه‌و بتانه ده‌توانن فریام بکه‌ون و نه‌هێڵن؟ یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمه‌ت و به‌خششێکم پێ ببه‌خشێت، ئایا ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه قه‌ده‌غه بکه‌ن و نه‌یه‌ڵن و بیگرنه‌وه؟! تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) بڵێ: من خوام به‌سه که له ته‌نگانه‌دا ده‌گاته فریام، ده‌با ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه
وە هەروەها فەرموویەتی : ( فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا ) النساء/ 76 .
واته: ئێوه كوشتاری دۆستانی شه‌یتان بكه‌ن ، به دڵنیایى نه‌خشه‌و پیلان و فڕوفێڵی شه‌یتان زۆر لاوازه.
وە هەروەها فەرموویەتی : ( أُولَئِكَ حِزْبُ الشَّيْطَانِ أَلا إِنَّ حِزْبَ الشَّيْطَانِ هُمُ الْخَاسِرُونَ ) المجادلة/ 19
واته: ئا ئه‌مانه حیزب و كۆمه‌ڵ و پێڕو شوێنكه‌وته‌ی شه‌یتانن ، ئاگادار بن و بزانن كۆمه‌ڵ و پێڕو شوێنكه‌وتوانی شه‌یتان زه‌ره‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه ئه‌وانن.
وە هەروەها فەرموویەتی : ( كَتَبَ اللَّهُ لأغْلِبَنَّ أَنَا وَرُسُلِي إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ ) المجادلة/ 21 .
واته:خوای گه‌وره نووسیویه‌تی و بڕیاری داوه كه من و پێغه‌مبه‌رانم باڵاده‌ست و سه‌ركه‌وتوین به‌سه‌ر كافران و بێباوه‌ڕاندا به به‌ڵگه، وه له كاتی جه‌نگدا به شمشێر ، به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به‌هێزو باڵاده‌سته.
وە هەروەها فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ يَنْصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ ) محمد/ 7.
واته: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره سه‌ربخه‌ن ئه‌وه خوای گه‌وره‌ش ئێوه سه‌ر ئه‌خات وه پێتان جێگیر ئه‌كات له مه‌یدانی جه‌نگدا، یاخود له‌سه‌ر پردی (صیراط).
وە ( الشيخ عبد الرحمن السعدي ) دەڵێت :
وە لەم ئایەتەدا واجبی ترسان لەخودا هەیە ، وئەوە لەپێویستیەکانی ئیمانە ، وبەئەندازەی ئیمانی عەبد لەخودا دەترسێت ، وترسی چاک : ئەوەیە کەعەبد بپارێزێت لەحەرام کراوەکان .
" تفسير السعدي " ( ص 157 ) .
دووەم:
هەر کەسێک خودا بکات بەپشت وپەنای : ئەوا شەیتان دەسەڵاتی بەسەردا نامێنێت ، وە هەرکەسێک دوور کەوێتەوە لەخودا ئەوا شەیتانی کردووە بەهاریکار وپشت وپەنا بۆ خۆی .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآَنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ . إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ . إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُمْ بِهِ مُشْرِكُونَ ) النحل/ 98 – 100 .
واته: كه ویستت قورئانی پیرۆز بخوێنی ئه‌وا په‌نا بگره به خوای گه‌وره له شه‌یتانی ڕه‌جمكراو دوورخراو له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، واته: بڵێ: (أعُوْذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيم) تا قورئان خوێندنه‌كه‌ت لێ تێك نه‌دات و بیرت له لاى بێت و لێى تێبگه‌یت.
به‌دڵنیایى شه‌یتان توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه‌و ته‌وه‌كولیان له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌و كاره‌كانیان به خوای گه‌وره ئه‌سپێرن.
( الشيخ عبد الرحمن السعدي ) دەڵێت :
واتە : گەر ویستت قورئان بخوێنیت کەباشترین کتێبە ، وڕێزدارترینیانە ، و چاکی دڵ ودەروونی تێدایە وچەندان زانستی تێدایە : شەیتان زۆر هەوڵ لەگەڵ مرۆڤ دەدات بەتایبەت کاتێ دەست دەکات بەکاری چاکە ، هەوڵدەدات لێی دوور خاتەوە وئامانجەکەی لێ تێک بدات .
جا ڕێگای سەلامەت بوون لە شەڕەکەی: پەنا بردنە بەر خودا ، کەسی قورئان خوێن دەڵێت : " أعوذ بالله من الشيطان الرجيم " بەبیرکردنەوە لەماناکەی ، وبەدڵی ئیعتماد دەکاتە سەر خودا لەوەی شەیتانی لێ دووری خاتەوە ، هەوڵ دەدات ڕێگری بکات لەوەسواسەکانی ، وفیکرە خراپەکانی ، پەنا دەباتە بەر بەهێزترین هۆکار بۆ ڕێگری کردن لێی ، ئەوەش خۆ ڕازاندنەویە بەئیمان ، وپشت بەستنە بەخودا ؛ چونکە شەیتان دەسەڵاتی بەسەر کەسانێکدا نیە کەباوەڕیان هێناوە ، و خودا شەڕی شەیتان دوور دەخاتەوە لەو کەسانەی پشتی پێ دەبەستن ، وهیچ دەسەڵاتێکی بەسەریاندا نامێنێت .
بەڵکو ( إِنَّمَا سُلْطَانُهُ ) واتە : دەسەڵاتی شەیتان ( عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ ) واتە : ئەوانەی دەیکەن بەهاوڕێ و هاریکار ، ئەوەش بەدوور کەوتنەوەیان لەخودا ، وچوونیانە ژێر گوێڕایەڵی شەیتانەوە ، وداخل بوونە نێو حیزبەکەی ، ئەوان خۆیان کردوویانەتە سەردار بەسەر خۆیانەوە ، تاوان سەرگەردانی کردوون ، وبردووونیەتی بۆ نێو ئاگر .
" تفسير السعدي " ( ص 449 ) .
دووەم:
پێغەمبەرمان ﷺ فێری کرووین چۆن خۆمان لەخەم وخەفەت بپارێزین ، وفێری کردووین چۆن خەم وخەفەت لابەرین .
بەنیسبەت خۆ پاراستنەوە : بریتی یە لەئیمان هێنان ، وکردەوەی چاکە کردن ، خوای گەورە فەرموویەتی : ( مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ) النحل/ 97 .
هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی چاك بكات ئه‌گه‌ر پیاو بێ یان ئافره‌ت به مه‌رجێك باوه‌ڕدار بێ ئه‌وا ئه‌یژیه‌نین ژیانێكی زۆر خۆش قه‌ناعه‌ت و ڕزقی حه‌ڵاڵی ئه‌ده‌ینێ وه به‌خته‌وه‌رو سه‌ركه‌وتووی ئه‌كه‌ین له دونیادا ، وه به دڵنیایی له به‌هه‌شتیشدا پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه به باشتر له‌وه‌ی كه له دونیا كردوویانه.
وە بەنیسبەت چارەسەرەوە : بەو دوعیانە دەبێت کەلەسوننەتدا بەسەحیحی هاتووە ، لەوانە :
1. عبداللەی کوڕی مەسعود خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( مَا أَصَابَ أَحَدًا قَطُّ هَمٌّ وَلَا حَزَنٌ ، فَقَالَ : اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ ، وَابْنُ عَبْدِكَ ، وَابْنُ أَمَتِكَ ، نَاصِيَتِي بِيَدِكَ ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ ، عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ ، أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ ، سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ ، أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ ، أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ ، أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ ، أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي ، وَنُورَ صَدْرِي ، وَجِلَاءَ حُزْنِي ، وَذَهَابَ هَمِّي ، إِلَّا أَذْهَبَ اللَّهُ هَمَّهُ وَحُزْنَهُ، وَأَبْدَلَهُ مَكَانَهُ فَرَجًا . فَقِيلَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، أَلَا نَتَعَلَّمُهَا ؟ فَقَالَ : بَلَى ، يَنْبَغِي لِمَنْ سَمِعَهَا أَنْ يَتَعَلَّمَهَا ) . رواه أحمد ( 3704 ) ، وصححه الألباني في " صحيح الترغيب " ( 1822 ) .
هیچ کات خەم وخەفەتێک توشی یەکێک نابێت ، وبڵێت:
خوایە من بەندەی تۆم ، و كوڕی پیاوێكم كە بەندەی تۆیە ، وە كوڕی ئافرەتێكم كە بەندەی تۆیە ، پێشەسەرم لە دەستی تۆدایە ، حوكمی تۆ بەسەرمدا پەیڕەوكراوە ، بڕیاری تۆ بەسەرمدا ڕاست و دادپەروەرانەیە ، داوات لێدەكەم بە هەموو ناوێك كە ناوی خۆتت پێ‌ناوە ، یان فێری كەسێكت كردووە لە دروستكراوەكانت ، یان داتبەزاندووە لە كتێبەكەتدا ، یان تایبەتت كردووە بە خۆتەوە لە زانسـتی غەیبدا لای خۆت ، كەوا قورئان بكەیت بە بەهاری دڵم و رووناكی سینگم و هەڵگری پەژارەم و لابەری غەمم ، ئیلا خودا خەم وخەفەتەکەی لەسەر لا دەبات ،ولەجێگەی ئەوە فەرحانی پێ دەبەخشێت .
گوترا: ئەی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، ئەی فێری نەبین ؟ فەرمووی: بەڵێ ، پێویستە لەسەر ئەو کەسەی گوێی لێ دەبێت لەبەری بکات .
2. ئەنەسی کوڕی مالیک خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: من خزمەتی پێغەمبەری خوام ﷺ دەکرد ، وزۆر جار گوێم لێ دەبوو دەیفەرموو : ( اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْهَمِّ وَالْحَزَنِ وَالْعَجْزِ وَالْكَسَلِ وَالْبُخْلِ وَالْجُبْنِ وَضَلَعِ الدَّيْنِ وَغَلَبَةِ الرِّجَالِ ) رواه البخاري ( 2736 ) .
ضَلع الدَّين : غلبته وثقله .
واتە:خوایە من پەنات پێدەگرم لە غەم و پەژارە و بێ تاقەتی ، وە پەنات پێدەگرم لە بێ‌دەسەڵاتی و تەمبەڵی ، وە پەنات پێدەگرم لە ترسنۆكی و ڕەزیلی ، وە پەنات پێدەگرم لە زاڵابوونی قەرز بە سەرمدا وە لە زاڵبوونی ستەمی پیاوان .
3. سەعد خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوام ﷺ فەرمووی : ( دَعْوَةُ ذِي النُّونِ إِذْ دَعَا وَهُوَ فِي بَطْنِ الْحُوتِ : لا إِلَهَ إِلا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنْ الظَّالِمِينَ ، فَإِنَّهُ لَمْ يَدْعُ بِهَا رَجُلٌ مُسْلِمٌ فِي شَيْءٍ قَطُّ إِلا اسْتَجَابَ اللَّهُ لَهُ ) رواه الترمذي ( 3427 ) ، وصححه الألباني في " صحيح الترمذي " .
واتە: دوعاکەی خاوەن حوتەکە (یونس) کاتێ له سکی حوتەکەدا بوو ئەوە بوو: خودایە هیچ پەرستراوێک بەحەق نی یە جگە لەتۆ ومن لەستەمکارانم ، ئەم پاڕانەوەیە هیچ کەسێکی موسوڵمان پێی ناپاڕێتەوە وداوای شتێکی پێ ناکات ئیلا خودا وڵامی دەداتەوە .
وە پرسیار کراوە لە( الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله) :
هەندێ جار مرۆڤ توشی خەم وخەفەت دەبێت ، ئایا چ شتێک خەم وخەفەت لا دەبات ئەوانەی کەتوشی موسوڵمان دەبن ؟ وئایا دروستە مرۆڤ ڕوقیە بۆ خۆی بکات وقورئان بەسەر خۆیدا بخوێنێت ؟ .
لە وەڵامدا گوتوویەتی :
یەکەم: پێویستە ئەوە بزانی خەم وخەفەت کەتوشی مرۆڤ دەبێت : بەشێکە لەو شتانەی کەتاوان لەسەر مرۆڤ لادەبەن ، وباری سەر شانی سوک دەگەن ، خۆ ئەگەر ئارامی گرت وچاوەڕێی پاداشت بوو : ئەوا پاداشت دەدرێتەوە لەسەر ئەوە ، ، ولەگەڵ ئەوەشدا هیچی تێدا نی یە مرۆڤ بپاڕێتەوە بەو دوعایانەی کەلەسوننەتدا هاتووە بۆ لابردنی خەم وخەفەتەکانی ، هاوشێوەی فەرموودەکەی عبداللەی کوڕی مەسعود وفەرموودەکەی پێشووی باس کرد ...، ئەوە هۆکارێکە بۆ دڵ خۆش بوون ولابردن ونەهێشتنی خەم وخەفەت .
وە هەروەها ئایەتی : ( لاَّ اله إِلاَّ أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّى كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ ) ، يونس عليه الصلاة والسلام ئەو دوعایەی کرد ، خوای گەورە دەفەرموێت : ( فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ وَكَذالِكَ نُنجِى الْمُؤْمِنِينَ ) .
ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دایه‌وه‌و لێی خۆشبووین (پێغه‌مبه‌رى خوا - ﷺ - ده‌فه‌رمێت: هیچ موسڵمانێك نیه ئه‌م دوعایه بكات بۆ هه‌ر شتێك ئیلا خواى گه‌وره دوعاكه‌ى قه‌بوڵ ده‌كات و وه‌ڵامى ده‌داته‌وه ، وه له‌و ته‌نگی و غه‌م و خه‌فه‌ته ڕزگارمان كرد له ناو سكی نه‌هه‌نگه‌كه ، وه به‌م شێوازه‌ش باوه‌ڕداران ڕزگار ئه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بۆ لاى ئێمه بگه‌ڕێنه‌وه‌و روو له ئێمه بكه‌ن.
وە دروستە مرۆڤ ڕوقیە بۆ خۆی بکات ، پێغەمبەر ﷺ سورەتەکانی (الناس) و (الفلق) و (الٳخلاص) ـی لەکاتی نوستندا دەخوێند ، فوی دەکرد بەنێو دەستی دا ، ودەستی دەهێنا بەدەم وچاو ئەو جێگایانەی کەدەستی پێی دەگەیشت و ئەم کارەى سێ جار دوبارە دەکردەوە .
" مجموع فتاوى الشيخ العثيمين " ( 17 / جواب السؤال رقم 493 ) .
چوارەم:
ترس سەرچاوەکەی شەیتانە ، فێڵت لێ دەکات ، و تەڵەت بۆ دەنێتەوە ؛ بەڵکو دوورت بخاتەوە لەدینی خودا ، ونوێژەکەت لێ تێک دەدا ، و باقی تاعەت وعیبادەتەکانی تریش ، بۆیە ئاگاداری فێڵ وتەڵەکەکانی بە ، وپشت بەخودا ببەستە ، وپەنا بەرە بەر خودا بەڵکو بتپارێزێت لێی .
وە ئامادەبوونی دڵت لەنوێژەکانتدا ، وخشوع بوونت سەرچاوەی بەهێزی باوەڕتە ، وسیقەتە بەخودا ، وئەوە یارمەتیت دەدا لەزاڵ بوون بەسەر ئەو ڕێگریانەی کەدەبێتە هۆکاری بێ ئاگایت لەنوێژەکەتدا .
وە ئەو وەسواسەی کەشەیتان بۆتی دروست دەکات : لەخۆتی دور خەرەوە ، وتەسلیمی مەبە ، فێڵی شەیتان لاوازە ، وەهەرکەسێک خودای لەگەڵ بێت بەردەوام سەرکەوتووە.
ونسأل الله تعالى أن يوفقك لما فيه رضاه ، وأن ييسر لك الخير حيث كان .
والله أعلم