ڕوقیە پێچەوانە نییە لەگەڵ تەوەکول: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕوقیە پێچەوانە نییە لەگەڵ تەوەکول
پرسیار:

ئایا روقیە دژ و پێچەوانەى پشت بەخوا بەستنە؟

(التوكل) بریتیە لە بەڕاست پشت بەستن بەخوا لە بەدەستهێنانى سوود و دوورخستنەوەى زیان وخراپەدا هاوكات لەگەڵ گرتنەبەرى ئەو هۆكارانەى كە خواى گەورە فەرمانى پێكردوون، وە تەوەكول ئەوە نیە كە تەنها پشت بەخوا ببەسترێت بەبێ گرتنەبەرى هـۆكار، چونكە پشت بەستن بەخوا بەبێ گرتنە بەرى هۆكار تانەدانە لە خواى گەورە وحیكمەتى ئەو، چونكە خواى پەروەردگار ڕووداوەكانى پەیوەست كردووە بە هۆكارەكانیەوە، وە لێرەدا پرسیارێك هەیە:
 ئایا كێ لەهەموو كەس زیاتر پشتى بەستووە بەخوا و تەوەكولى كێ لەهەموو كەس گەورەترە؟     
وەڵام: پێغەمبەرى خوا    ، وە ئایا ئەو ئەو هۆكارانەى گرتۆتە بەر كە بەهۆیانەوە خۆى لە زیان وخراپە بپارێزێت؟     
وەڵام: بەڵێ، كە دەربچووایە بۆ جەنگ ئەوا قەڵغانى دەبەست كەبەهۆیەوە خۆى لەتیر دەپاراست، وە تەنانەت لە جەنگى ئوحود دا دوو زرێى بەست (جلێكە لە ئەڵقەى بچووكى ئاسن پێك دێت بۆ خۆپاراستن لە تیر وشمشێر دەبەسترێت) هەموو ئەمانە وەكو ئامادەكاریەك بۆ ئەوەى ڕوو دەدات، جا بۆیە بەكارهێنانى هۆكارەكان پێچەوانەى تەوەكول نین، ئەگەر كەسەكە باوەڕى وابێت كە گرتنەبەرى ئەم هۆكارانە تەنها هۆكارێكن و هیچی تر و كاریگەریان نیە مەگەر بە ئیزن و ویستى خواى گەورە نەبێت، جا قورئان خوێندنى مرۆڤ بەسەر خۆیدا یان بەسەر كەسى تردا ئەگەر نەخۆش كەوت ئەوا دژى تەوەكول نیە و ئەو كارەش لە پێغەمبەرى خواوە    هاتووە كە ئەنجامى داوە تەنانەت هەردوو سورەتى (الفلق و الناس)ى بەسەر خۆیدا خوێندووە و قورئانیشی بەسەر هاوەڵانیدا خوێندووە كە نەخۆش بكەوتایەن  . والله أعلم .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٣٧٤ بەش: ڕوقیەى شەرعى