حوکمی عابا ئەگەر هات و تەسک و نەخشدار بێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی عابا ئەگەر هات و تەسک و نەخشدار بێت
پرسیار:

له‌م دواییانه‌دا عابایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ به‌شێوه‌ى له‌ش ده‌دورێت و ته‌سكیشه‌ و له‌ دوو پارچه‌ى ته‌نك دروست ده‌كرێت و دوو ده‌رباڵ فراوانیش هه‌یه‌ نه‌خشى پێوه‌یه‌ و ده‌درێت به‌سه‌ر شاندا، جا حوكمى شه‌رع چییه‌ سه‌باره‌ت به‌و جۆره‌ عابایه‌؟

عاباى شه‌رعى بۆ ئافره‌ت بریتییه‌ له‌ (الْجِلْبَابْ) كه‌ بریتییه‌: له‌وه‌ى كه‌ مه‌به‌ستى شه‌رعى پێ جێبه‌جێ ده‌بێت له‌ داپۆشینى ته‌واو و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ فیتنه‌، له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌یش پێویسته‌ عاباى ئافره‌تان ئه‌م مه‌رجانه‌ى تێدابێت:
یه‌كه‌م: ده‌بێت ئه‌ستووربێت به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ ژێریدایه‌ ده‌رى نه‌خات و به‌ له‌شیشه‌وه‌ نه‌لكێت (واته‌: سیفه‌تى لاستیكى تێدانه‌بێت).
دووه‌م: ده‌بێت هه‌موو له‌ش داپۆشێت و فراوانیشبێت و به‌شه‌كانى له‌ش ده‌رنه‌خات.
سێیه‌م ده‌بێت ته‌نها له‌ پێشه‌وه‌ كرابێته‌وه‌ و ده‌رباڵه‌كانیشى ته‌سك بێت.
چواره‌م: ده‌بێت هیچ جۆره‌ جوانیه‌كى تێدانه‌بێت سه‌رنجى ده‌وروبه‌ر بۆ خۆى ڕابكێشێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت دووربێت له‌ هه‌موو وێنه‌ وزه‌خره‌فه‌ و نوسین و نیشانه‌یه‌ك.
پێنجه‌م: ده‌بێت هاوشێوه‌ى پۆشاكى ئافره‌تانى بێباوه‌ڕ نه‌بێت، یان هاوشێوه‌ى پۆشاكى پیاوان.
شه‌شه‌م: ده‌بێت سه‌ره‌تاكه‌ى بدرێت به‌سه‌رسه‌ردا نه‌ك شوێنێكى تردا.
له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى پێشو ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و عابایه‌ى له‌ پرسیاره‌كه‌دا باسكرا عابایه‌ى شه‌رعى نیه‌ بۆ ئافره‌تان، بۆیه‌ نابێت له‌به‌ربكرێت، چونكه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدانیه‌ كه‌ پێویسته‌ تێیدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها نابێت هیچ عابایه‌كى تر له‌به‌ركرێت كه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ پێویستیانه‌ى تیادا نه‌بێت وه‌ ناشبێت وه‌كو شتومه‌كى بازرگانى بهێنرێت و دروست بكرێت و بفرۆشرێت و بایه‌خى پێبدرێت له‌ناو موسوڵماناندا، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌شدارى كردنه‌ له‌سه‌ر تاوان و سته‌مكردن(1).

فَتَاوَى اللِّجْنَة الْدَائِمَة لِلْبْحوثِ الْعِلْميَّة والإِفتَاء (17/139 - 141).


(1) تێبینییەك: ئەم جۆرە عابایە لە كوردستانی خۆماندا پێی دەوترێت (عابای خەلیجی) وە لە وڵاتانی خەلیجدا پێی دەوترێت: (عابای فەڕەنسی) وە شایەنی بیرخستنەوەیە سەپاندنی ناوی (عابا) بەسەر ئەم جۆرە پۆشاكە سەرنج ڕاكێش‌و ڕازاوەیەدا كە دەدرێت بەسەر شاندا یەكێكە لە پیلان‌و فێڵ‌و داوەكانی شەیتان‌و شوێنكەوتووەكانی بۆ سەرشێواندن لە ئافرەتی موسوڵمانان.

سەردان: ٢,٣٢٠ بەش: ئافرەتان