ئایا دروستە ئافرەت پێشنوێژی بۆ ئافرەتانی تر بکات؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە ئافرەت پێشنوێژی بۆ ئافرەتانی تر بکات؟

دروستە ئافرەتان نوێژی بەکۆمەڵ بکەن، بەڵام ئایا ئەوە سەبارەت بەوان سوننەتە یاخود حەڵاڵە؟
ھەندێ لە زانایان دەڵێن: ئەوە سوننەتە .
ھەندێکی تریش دەڵێن: ئەوە تەنھا حەڵاڵە.
وە نزیکتر ئەوەیە کە حەڵاڵە ، چونکە سوننەت لەو بارەیەوە ڕوون و ڕاشکاو نیە ، جا ئەگەر نوێژی بەکۆمەڵیان کرد ئەوا ھیچی تێدا نیە و ئەگەریش ئەنجامیان نەدا ئەوا ئەوان لەسەریان نیە.
لقاء الباب المفتوح [1] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

سەردان: ٣,١٠٣ بەش: ئافرەتان